Accessibility links

هێڵی ئاسمانی یونایتد و دەیلتای ئەمەریکایی سەدان گەشتیان لە کریسمسدا هەڵوەشاندەوە


هێلی ئاسمانی یونایتد ئێرلاین و دەیلتا سەدان گەشتی شەوی کریسمسیان هەڵوەشاندەوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە کاریگەری نەرێنی کردۆتە سەر دەستەی فرۆکەوانیەکان و کارمەندەکانیان.

هێڵی ئاسمانی یونایتد لە ویلایەتی شیکاگۆ لە ڕۆژی پێنجشەممە دا 120 گەشتی بۆ ڕۆژی هەینی هەڵوەشاندۆتەوە، لە کاتێکدا دەیلتا کە بنکەی سەرەکییان لە ئەتلانتایە دەڵێن نزیکەی 90 گەشتی ئاسمانیان هەڵوەشاندۆتەوە. هەردوو هێڵە ئاسمانییەکە دەڵێن ئەوان کاردەکەن بۆ پەیوەندیکردن بە سەرنشینان بۆ ئەوەی نەیەن بۆ فرۆکەخانەکان.

کۆمپانیای ئاگادارکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان FlightAwareڕۆژی هەینی گوتی کە هێڵی ئاسمانی یونایتد لە ئێستادا 169 گەشتی کریسمسییان هەڵوەشاندۆتەوە و دەیلتاش 127 گەشتی هەڵوەشاندۆتەوە، سەرباری هەڵوەشاندنەوەی 50 گەشتی دیکەی یونایتد لە کریسمەس دا و 89 گەشتی ئاسمانی هێڵی ئاسمانی دێلتا.

کۆمپانیاکە وتیشی ژمارەی گەشتە ئاسمانیە نێودەوڵەتییەکان لە ئێستا کە 2029 گەشتە و دەکەوێتە شەوی کریسمسەوە هەڵوەشێنراونەتەوە، لەگەڵ 448 گەشتی ئاسمانی ناو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تێکڕا هەڵوەشێنرانەوە.

هێڵی ئاسمانی یونایتد لە ڕۆژی پێنجشەممە رایگەیاند "بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی ئۆمیکرۆن لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا لەم هەفتەیە کاریگەری ڕاستەوخۆی کردۆتەسەر تیمەکانی گەشتەکەمان و ئەو کەسانەی کە گەشتەکانمان بەڕێوەدەبەن. لە ئەنجامدا، بە داخەوە وا پێویست بوو هەندێک لە گەشتە ئاسمانیەکان هەڵبوەشێنینەوە و ئەو کڕیارانە ئاگاداربکەینەوە بەر لە هاتنیان بۆ یونایتد."

رۆژی پێنج شەممە هێڵی ئاسمانی دەیلتا رایگەیاند کە " هەموو بژاردەکان و سەرچاوەکانیان تەواو ئامادەکردووە؛ لەوانە ئاڕاستەکردنەوە و جێگرتنەوەی فڕۆکە و دەستەی فرۆکەوانی بۆ دابینیکردنی ئەو گەشتانەی کە خشتەکراون و هەڵوەشاندنەوەی نزیکەی 90 گەشتی ئاسمانی لە ڕۆژی هەینیدا."

دەیلتا سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان؛ ئاماژەی بە خراپی کەش و هەوا کرد بەهۆی ئەگەری ڕوودانی گەردەلول و زریانەوە و هاوکات کاریگەری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی جۆری ئۆمیکرۆن.

ڕۆژی سێشەممە ئێد باستیان، بەڕێوەبەری دەیلتا داوای لە سەرۆکی سەنتەرەکانی ئەمەریکا بۆ کۆنتڕۆڵکردن و بەڕەنگاربوونەوەی نەخۆشی (CDC) کرد رێنماییەکانی کەرەنتین بۆ ئەو کەسانە دەربکەن کە بە تەواوەتی ڤاکسینیان وەرگرتووە و توشی بە پەتای کۆڤید-19 بوون. ئاماژەشی دا بەوەی کە چۆن کاریگەری خستۆتە سەر هێزی کاری کۆمپانیاکە، باستیان داوایکرد ماوەی کەرەنتینەکە بکرێت بە پێنج ڕۆژ کە لە ئێستادا 10 رۆژە.

داواکەی هێڵە ئاسمانیە ئەمەریکایەکە دەنگیدایەوە، لە ئاکامدا گروپێکی بازرگانی سەرەکی کە نوێنەرایەتی گواستنەوەی بارەکان و کاڵا سەرەکییەکان و سەرنشینان دەکەن هێڵی ئاسمانی جێت بلو ڕۆژی پێنجشەممە داوایەکیان بۆ سی دی سی بەرزکرابۆوە.

لە ئاکامدا رۆژی پێنج شەممە سی دی سی رێنماییەکانی کەرەنتینی نوێکردەوە و ئاڕاستەی کارمەندانی چاودێری تەندروستیان کرد و ماوەی کەرەنتنیان کەمکردەوە بۆ حەوت ڕۆژ بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە ئەنجامی پشکنینی کۆڤید-19 یان پۆزەتیڤ بووە -بەڵام هیچ نیشانەیەکیان لەسەر دەرنەکەوتووە.

XS
SM
MD
LG