Accessibility links

سەربازە ئۆکرانییەکان لە کاتی ڕاهێنانی سەربازیدا موشەکی دژە تانکی ئەمەریکی هەڵدەدەن


سەربازە ئۆکرانییەکان لە کاتی ڕاهێنانێکی سەربازیدا لە نزیک سنووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا موشەکی دژە تانکی یاڤلینی دروستکراوی ئەمەریکییان تەقاندەوە.

لەشکری ئۆکرانیا لە ساڵی 2014 وە هەوڵی خۆ بەهێزکردن دەدات چەک و کەلوپەلی لەشکری لە لایەن هاوپەیمانانی ڕۆژئاواوە وەرگرتووە، بە تایبەتی ئەمەریکاکە بەڵێنی بڕی دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن دۆلاری داوە بۆ پشتیوانی کردن لە لەشکری ئۆکرانیا.

ڕۆژی پێنچشەممە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادمێر پوتن گوتی خواستی واشنتن بۆ تاوتوێکردنی پێشنیازی ئاسایشی ڕووسیا هەنگاوێکی ئەرێنییە لە کاتێکدا مەترسییەکان لەسەر پێکدادانێکی گەورەی لەشکری لە ئۆکرانیا لە زیادبووندایە.

مۆسکۆ هەفتەی ڕابردوو داواکاری ئاسایشیپێشکەش بەڕۆژئاوا کرد و گوتی نابێت هاوپەیمانی ناتۆ ئەندامی نوێ وەربگرێت و ڕێگەش لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش بگیرێت بنکەی سەربازی نوێ لە وڵاتانی پێشووی یەكێتی سۆڤیەت دامەزرێنێت.

ئەمەریکا لە وەڵامدا گوتی دەخوازێت لەسەر ئەو پێشنیازانە گفتوگۆ بکات و پوتنیش ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە واشنتن ئامادەیە لە کۆبونەوەی سەرەتای ساڵی داهاتوو لە ژنێڤ دەست بە وتووێژەکان بکات.

XS
SM
MD
LG