Accessibility links

هێزی دەریایی ئەمەریکا لە دەریای عەرەبی دەست بەسەر باندێکی بە قاچاخبردنی چەکدا دەگرێت

هێزی دەریایی ئەمەریکا ڕایگەیاند لەناو کەشتیەکی ماسیگر لە بەشی باکوری دەریای عەرەبی، دەستی بەسەر نزیکەی 1400 چەکی جۆری AK-47 و 226 هەزار پارچە چەک و تەقەمەنیدا گرتووە.

هێزی دەریایی ئەمەریکا لە لێدوانێکیدا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند " وای بۆ دەچن ئەو کەشتییەی کە ئاڵای هیچ وڵاتێکی پێوە نەبووە، لە ئێرانەوە هاتبێت بە درێژایی ئاوی نێودەوڵەتیدا کە پێشتر بۆ گواستنەوەی چەک بە شێوەیەکی نایاسایی بۆ حووسییەکان لە یەمەن بەکارهاتووە.

هەروەها دەشڵێت ئەو تاقمە پێنج کەسیە خۆیان بە یەمەنی ناساندووە و دەگەڕێندرێنەوە یەمەن، هێزی دەریایی ئەمەریکاش کەشتیەکەی نوقمی دەریا کرد، دوای ئەوەی باسی لەوە کرد هەڕەشە بۆ ڕێڕەوی گواستنەوەی کەشتیە بازرگانیەکان دروست دەکات.

وڵاتانی ڕۆژئاوا ئێرانیان تۆمەتبار کردووە، بە بە قاچاخبردنی چەک بۆ یەمەن بۆ یارمەتیدانی حووسییەکان، ئێرانیش ئەوە ڕەتیدەکاتەوە.

حوسییەکان لە ساڵی 2014دا دەستیان بەسەر پایتەختی یەمەندا گرت، کە بووە هۆی پێکهێنانی هاوپەیمانی بە ڕابەڕایەتی سعودیە بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی حوسییەکان بۆ پشتگیریکردن لە حکومەتی یەمەن کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا دانی پێدانراوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG