Accessibility links

هێمن قادر : قەبارەی زەرەر و زیانەکانی هاووڵاتیانی هەولێر لە ئەنجامی ئەو لافاوە بە بڕی 20 تا 21 ملیار دینار دەخەمڵێنرێت


سەرۆکی لیژنەی بەدواچوون بۆ ڕاستیەکانی لافاوەکەی هەولێر ئاشکرایکرد بە فەرمی بڕی ئەو دوو ملیار دینارەی کە حکومەتی عێراقی بۆ لافاوی هەولێر تەرخانی کردووە ڕەتیان کردووەتەوە.

لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا هێمن قادر سەرۆکی لیژنەی بەدواچوون بۆ ڕاستیەکانی دروستبوونی لافاوی هەولێر و لەهەمانکاتدا جێگری پارێزگاری هەولێر گوتی " ئێمە بە شێوەیەکی فەرمی قەبارەی زەرەر و زیانەکانی هاووڵاتیانی هەولێر لە ئەنجامی ئەو لافاوە ڕاگەیاندووە کە بە بڕی 20 تا 21 ملیار دینار دەخەملێنرێت بۆیە ئێمە بە شتێکی زۆر ناگونجاو ناڕەوای دەزانین کە حکومەتی عێراق بڕی دوو ملیار دیناری تەرخانکردووە، بودجەیەک ناوی لێنراوە بودجەی لەناکاو مافی دەستووری حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە بەشێک لەو بودجەیەی بۆ تەرخان بکرێت".

لەبارەی سزادانی ئەوانەی کە بوونەتە هۆکاری دروستبوونی ئەو لافاوەی هەولێر، هێمن قادر دەڵێت " لەوانەیە کەمتەرخەمی لە هەندێک شوێن هەبێت و کەمتەرخەمیەکەش مەرج نییە تەنها فەرمانبەرانی حکومەت و دامودەزگاکان بن کەمتەرخەمیەکان لە زێدەڕوویی هاوڵاتیانەوە دەستپێدەکات و بەربەست لەبەردەم ڕێڕەوی ئاوەکانیشەوە و هەروەها بابەتی گۆڕینی کەشوهەواش کە لەم ناوچەیەدا ڕوویداوە ئەمانە هەموویان هۆکارن".

لەئێستادا وەرزی زستان و باران بارینە هاوڵاتیانی ئەو گەڕەک و شوێنانەی شاری هەولێر کە تووشی لافاو هاتن و بەو هۆیەوە زەرەر و زیانێکی زۆری مادی و گیانیان هەبوو مەترسیەکانی دووبارەبوونەوەی لافاو دەخەنەڕوو، لەبارەی ڕێگە چارە و هەوڵی کاربەدەستان و دامودەزگا فەرمیەکانی حکومەت، لەوبارەیەوە جێگری پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوە دەکات کە لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا بەشێوەیەکی چڕ هەموو ئەو شوێنانەی کە ڕێڕەوی ئاوی سروشتین و بەرەو ناو شاری هەولێر دێن خاوێنکراونەتەوە " دەشڵێت" پێویستە هاووڵاتیانیش ئاگاداری مەوجەکانی باران بارین و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەکە بن و لەو شوێنانەش دووربکەونەوە کە هێلی سورن لەسەر نەخشە و شوێنەکەیان مەترسیدارە بۆ بەرزبوونەوەی ئاو".

لەمیانەی وتووێژەکەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا هێمن قادر سەرۆکی لیژنەی بەدواچوون بۆ ڕاستیەکانی دروستبوونی لافاوی هەولێر لەبارەی ئەنجامی بەدواداچوونەکانی ئەو لیژنەیەی کە بۆ لێکۆڵینەوە و دەرخستنی هۆکارەکانی دروستبوون و دووبارەبوونەوەی لافاو لە هەولێر دەستبەکاربووە ڕایگەیاند" ئەو لیژنەیە بەفەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربووە و سەردانی مەیدانی هەموو ئەو شوێنانەی کرد کە بەر زیانی لافاوەکە کەوتبوون و بەچاوی خۆمان ئەو شوێنانەمان بینی کە هۆکارەکان و ڕێگریەکانی بەردەم ڕێڕەوی ئاوە سروشتیەکانەوە چین و ئەمڕۆ کاری ئەو لیژنەیە تەواو دەبێت و بەڕاپۆرتێک بۆ سەرۆکی حکومەت دەنێردرێت، ئەرکی لیژنەکە خستنەڕووی ڕاستیەکانی بەربەست لەبەردەمی ئاوەکە یان هۆکارە سروشتیەکان لە ڕاپۆرتەکەی ئەو لیژنەیەدا هەموو ئەو بابەتانە بە تێروتەسەلی ئاماژەیان پێ دەکرێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:03 0:00


XS
SM
MD
LG