Accessibility links

ئەمەریکا نزمترین ڕێژەی گەشەی دانیشتوان لە مێژووی وڵاتەکەدا تۆمار دەکات


ڕێژەی گەشەسەندنی دانیشتوان لە ئەمەریکا لە ساڵی یەکەمی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا دابەزیوە بۆ نزمترین ئاستی خۆی لەوەتەی ئەو وڵاتە دامەزراوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئەسۆشیەتد پرێس، هۆکاری دابەزینی گەشەی دانیشتوان دەگەرێتەوە بۆ سنووردارکرنی گەشتەکان، دواخستنی دووگیانی و گیانلەدەستدانی سەدان هەزار لە دانیشتوانی ئەمەریکا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

دەزگای سەرژمێری ئەمەریکا لە ڕۆژی سێشەممەدا ئاماری گەشەی دانیشتوانی ئەو وڵاتەی بڵاوکردەوە.

ئامارەکان ئەوە نیشان دەدەن کە ژمارەی دانیشتوانی ئەمەریکا لە مانگی 7ی ساڵی 2020 بۆ مانگی 7ی ساڵی 2021 0.1% زیادی کردووە واتە تەنها 392,665 کەس لەو ماوەیەدا زیادی کردووە.

لەو ژمارەیەش نزیکەی 245 هەزار کەسی لە ڕێگەی کۆچکردن بۆ ئەو وڵاتەوە زیاد بووە و تەنیا نزیکەی 148 هەزار کەس بە شێوەیەکی سروشتی بە دانیشتوانی ئەو وڵاتە زیادی کردووە.

XS
SM
MD
LG