Accessibility links

وەزیری دەرەوەی چین: چین لە ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ ئەمەریکا ناترسێت


وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی ڕۆژی دووشەممە گوتی چین لە ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ ئەمەریکا ناترسێت بەڵام پێشوازی لەو هاوکاریانە دەکات کە سودی بۆ هەردوولا هەبێت.

لە بەیاننامەیەدا کە لە ماڵپەری وەزارەتی دەرەوە بڵاوکراوەتەوە دەڵێت کێشەکانی پەیوەندی نێوان ئەمەریکا و چین دەگەڕێتەوە بۆ "هەڵەی ستراتیژی" لە لایەن ئەمەریکاوە.

وانگ دەڵێت "ئەگەر ڕووبەڕووبونەوەیەک هەبێت، چین لێی ناترسێت و هەتا کۆتایی بەرەنگاری دەبێتەوە." دەشڵێت ململانێ هیچ زیانێک ناگەیەنێت، بەڵام دەبێت بەشێوەیەکی "ئەرێنی" بێت.

پەیوەندیەکانی ئەمەریکا و چین بەهۆی کۆمەڵێک ناکۆکییەوە لە ئاستێکی نزمدایە، لەوانەش بنچینەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بازرگانی و مافەکانی مرۆڤ و فشارە زیادەکانی بەیژینگ لەسەر تایوان.

مانگی ڕابردوو لە پەیوەندییەکدا کە زیاتر لە سێ کاتژمێری خایاند، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا فشاری خستەسەر هاوتا چینیەکەی شی ژینگ پینگ لەسەر مافەکانی مرۆڤ، لە کاتێکدا شی هۆشداری دا کە چین وەڵامی ئەو شتە دەداتەوە کە پێی دەوترێت هاندان لەسەر تایوان.

ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە پڕۆژە یاسایەکی دەرکرد کە هەناردەکردن لە هەرێمی شنجیانگی چین قەدەغە دەکات، بەهۆی نیگەرانیەکان سەبارەت بە کاری زۆرەملێ لەو ناوچەیە، وەک دواین وەڵامی ئەمەریکا سەبارەت بە مامەڵەکردنی بەیژینگ لەگەڵ کەمینە موسڵمانەکانی ویگۆر..

چین تۆمەتەکانی پەیوەست بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە شنجیانگ ڕەتدەکاتەوە.

سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG