Accessibility links

بەندکراوی سیاسی کورد حەیدەر قوربانی لە ئێران لەسێدارە درا


بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان، و تۆڕەکانی مافەکانی مرۆڤ و میدیاکانی ئێراندا بڵاو کراونەتەوە، بەندکراوی سیاسی کورد، حەیدەر قوربانی، سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە شاری سنە لە سێدارە دراوە.

ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ "هەنگاو" بە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە ڕایگەیاند، حەیدەر قوربانی ڕۆژی یەکشمەمە بە شێوەێکی نهێنی و بە بێ ئەوەی ناوبراو بۆ دواجار بنەماڵەکەی ببینێت لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە لە سێدارە دراوە.

هەنگاو لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بابەتەکە نووسیویەتی، کاربەدەستانی حکومەت سەر لە بەیانی یەکشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ بنەماڵەی ناوبراو پێیان ڕاگەیاندوون بڕیار وایە حەیدەر قوربانی ڕەوانەی تاران بکرێت و پێش لەوە بنەماڵەکەی دەتوانن چاویان پێبکەوێت.

بە گوێرەی هەنگاو، لە دوای ئەوەی بنەماڵەی حەیدەر قوربانی سەردانی شاری سنە دەکەن کاربەدەستانی ئەمنی دەیانبەنە گورستانێک و پێیان ڕادەگەێنن کە ناوبراو لە سێدارە دراوە و لەو گورستانە نێژراوە.

XS
SM
MD
LG