Accessibility links

عێراق دەڵێت: 2 مووشەک بە ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا هاوێژرابوون


نەخشەی ناوچەی سەوز لە بەغدا
نەخشەی ناوچەی سەوز لە بەغدا

ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لەسەر زاری هێزەکانی ئاسایشی عێراق بڵاویکردەوە، دوو مووشەکی کاتیۆشا بە ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا هەڵدرابوون.

ڕاپۆرتەکە ئەوەشی خستەڕوو، کە موشەکێک لە هەوادا لەلایەن سیستمی بەرگری (سی-ڕامەوە) تێکشکێنرابوو، و ئەوی دیکەشیان لە نزیک گۆڕەپانی فیستیڤاڵەکانی ناوچەکە نیشتەوە، و بەهۆییەوە دوو ئۆتۆمبێل تێکشکێنران . بەڵام هیچ راپۆرتێکی دەستبەچێ لەسەر بریندار و کوژراو لەئارادا نەبوو.

ئاژانسەکە بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان بۆ دۆزینەوەی شوێنی هەڵدانی مووشەکەکان دەستپێکردووە.

شایانی باسە ناوچەی سەوز شۆینی باڵوێزخانە بیانییەکانە، کە بریتین لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ،و هەروەها بینا حکومیەکانیش لەخۆدەگرێت، و بەردەوام ئامانجی ئەو مووشەکانەیە کە لەلایەن ئەو گروپانەوە دەهاوێژرێن ئەوانەی بەرپرسانی ئەمەریکا و عێراق دەڵێن لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن.

XS
SM
MD
LG