Accessibility links

ئێران یەکەم حاڵەتی جۆری ئۆمیکرۆن پشتڕاست دەکاتەوە


وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، ئێران یەکەم حاڵەتی خۆی لەجۆری ئۆمیکرۆن تۆمارکردووە، هاوکات دەسەڵاتداران داوایان لەئێرانییەکان کردووە دەرزی بەهێزکەری ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، لە و وڵاتەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە خراپترین ڕەوشی پەتاکەی بەخۆوە دیوە.

کەمال حەیدەری جێگری وەزیری تەندروستی بە تەلەڤزیۆنی فەرمی ڕاگەیاند کە تووشبووەکە پیاوێکی ئێرانی تەمەن مامناوەندە، کە بەم دواییانە لە ئیماراتەوە گەڕاوەتەوە ئێران.

حەیدەری، وتیشی:" ڕێوشوێنی پێویست گیراوەنەتە بەر بۆ کەوارەنتیکردنی ئەو کەسە لە تاران وهەروەها ئەوانەشی کە پەیوەندیان پێوەکردبوو". وتیشی "ئەمە یەکەم حاڵەتی ئۆمیکرۆنە کە لە ئێران دەستنیشان کراوە".

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1968 حاڵەتی نۆی توشبوون هەبووە، و بەم جۆرە ژمارەی گشتی حاڵەتەکانی توشبوون بەرەو 6,170,979 کەسی لە کۆماری ئیسلامی زیادیکردووە، هەروەها ژمارەی مردن بۆ 131 هەزار بەرزبۆتەوە.

جێی وتنە زیاتر لە 50 ملیۆن کەس لە دانیشتوانی ئێران کە نزیکەی 85 ملیۆن کەسن دوو ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

XS
SM
MD
LG