Accessibility links

مەترسی گیانلەدەستدانی 27 کەس لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە ژاپۆن


بەرپرسانی بەشی ئاگرکوژێنەوە لە ژاپۆن ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند مەترسی ئەوە هەیە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵاخانەیەک لە ئۆساکای ڕۆژئاوای ژاپۆن 27 کەس گیانیان لەدەستدا بێت و پۆلیسی ئەو وڵاتەش دەڵێت لەوانەیە ئاگرکە بووبێتە هۆی گیانلەدەستدانی ئەو کەسانە.

بەرپرسی بەشی ئاگرکوژێنەوەی شاری ئۆساکا گوتی ئاگرەکە لە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەیەکی هەشت نهۆمی لە بەشی بازاڕی کیتاشینچی ڕوویداوە، هەروەها گوتیشی 28 کەس لەناو ڕووداوەکەدا بوون کە 27 کەسیان کاتێک دۆزراونەتەوە کە لە حاڵەتی دڵ وەستاندا بوون.

تەلەفیزیۆنی حکومەتی ژاپۆن و میدیاکانی تر تاوەکو ئێستا گیانلەدەستدانی چوار کەسیان ڕایگەیاند، بەڵام دەسەڵاتدارانی ژاپۆن ڕەتیان کردەوە کە هەواڵی مردنی ئەو چەند کەسە پشتڕاست بکەنەوە.

باڵاخانەکە کلینیکی پزیشکی و قوتابخانەیەکی زمانی ئینگلیزی و بازرگانیەکانی تری تێدابووە و بەرپرسانی ئاگرکوژێنەوە دەڵێن پێدەچێت زۆربەیان قوتابی بن، کە سەردانی کلینیکە پزیشکییەکەیان کردووە و لە نهۆمی چوارمدا بووە.

پۆلیسی ئۆساکا ڕایگەیاند کە خەریکی لێکۆڵینەوەن لە بارەی ڕووداوەکەوە بۆ ئەوەی بزانن ئاگرکەوتنەکە بە ئەنقەست بووە یان تەنیا ڕووداویک بووە.

XS
SM
MD
LG