ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆک بایدن هۆشداری دا ئەم زستانە ڕەنگە زستانێکی پڕ نەخۆشی و کوشندەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە ڤاکسینی دژ بە کۆڤیدیان وەرنەگرتووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسەکە هەتادێت زیاتر بڵاو دەبێتەوە.
سەرۆک بایدن داواش دەکات ئەوانەی کە هەردوو بەشی ڤاکسینەکەشیان وەرگرتووە هەوڵ بدەن دەرزی سێهەم وەربگرن.
گوتەکانی بایدن دوابەدوای کۆبونەوەیەکی بوو لەگەڵ تیمی کۆشکی سپی بۆ بەرپەرچدانەوەی کۆرۆناسەبارەت بە دواین پێشهاتەکانی پەیوەست بە جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسەکە. سەرۆک بایدن گوتی ڤایرۆسەکە لە ئەمەریکایە و لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا لە سەرەتای ساڵەوە بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە. بایدن گوتیشی پاراستنی ڕاستەقینەی دژ بەو ڤایرۆسە بەکارهێنانی ڤاکسین و وەرگرتنی دەرزی سێهەمە.
سەرۆک گوتیشی لە ئەنجامی ئەو هەنگاوانەی کە بەڕێوەبەرایەتییەکەی گرتونیەتیەبەرجۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسەکە لە ئەمەریکا بە پەلە بڵاو نەبووەتەوە لە چاو وڵاتانی تری جیهان وەکو وڵاتانی ئەوروپا.
بەڵام سەرۆک هۆشداریشی دا کە بڵاوبوونەوەکە لە چەند هەفتەی داهاتوودا تەشەنە دەسێنێت بەتایبەتی لە نێو ئەو کەسانەی کە ڤاکسینەکانیان وەرنەگرتووە.