Accessibility links

لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی تاوان لە لوبنان دەستەیەکی تاوانکاری دەستگیر دەکرێن


میدیاکانی دەوڵەتی ڕایانگەیاند، دوو چەتەی گومانلێکراو کە گومان دەکرێت بانکیان بڕی بێت، ڕۆژی پێنجشەممە پاش هەڵمەتێکی لەشکری لوبنان بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبونیان، خۆیانفڕیدا و بەو هۆیەوە گیانیانلەدەستدا، ئەمە لە کاتێکدایە ڕێژەی تاوان لە وڵاتی پڕ لە قەیراناویدا زیادی کردووە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێن ئێن ئەی بڵاویکردەوە، ئەو هەڵمەتە لە باشووری بەیروت سێ کەسی دەستەیەکی تاوانکاری کردە ئامانجکە ئەم هەفتەیە بانکێکیان لە شارۆچکەی زەڵکای باکوری پایتەخت بڕبوو.

ئاژانسەکە گوتیشی " گولەیەک بەر یەکێک لە کاربەدەستانی چەسپاندنی یاسا کەوتووە، دوو لە تۆمەتبارەکانیش هەوڵیاندا هەڵبێن و لە نهۆمی پێنجەمی باڵاخانەکەی تێیدا نیشتەجێن خۆیان فڕێدایە خوارەوە و دەستبەجێ گیانیانلەدەستدا".

ئاژانسه که گوتی سێهەمین گومانلێکراو دەستگیرکراوه.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا، لەشکر دەستی بەسەر دەرمانی نایاساییدا گرت کە کۆکاین و چەک و تەقەمەنیشی تێدایە.

ئاژانسەکە دەڵێت، سەربازەکان گوایە دەستیان بەسەر ئەو شتانەدا گرتووە کە گومان دەکرێت بۆ بڕینی بانکەکە بەکاریان هێنابێت، وەک ماتۆرسکیل، دەمامک، دەست کێش و جل و بەرگەکانیان.

ئێن ئێن ئەی لەو کاتەدا بڵاویکردەوە، دزییەکە لە ڕۆژی سێشەممە لقێکی بانکی بیبلۆسی کردە ئامانج و کارمەندێکیشیان بریندار کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕێژەی تاوانەکان لە لوبنان زیادیان کردووە،بەهۆی قەیرانێکی بێ پێشینەی دارایی، کە لەلایەن بانکی جیهانییەوە وەک یەکێک لە خراپترین قەیرانەکانی سەردەمی هاوچەخ هەژمار دەکرێت.

بەپێی وتەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە لوبنان لە ماوەی 10 مانگی یەکەمی ساڵی 2021دا ژمارەی ئەو دزیانە زیاتر لە 20 هەزار بووە.

XS
SM
MD
LG