Accessibility links

لە دادگاییکردنێکی مێژووییدا بڕیاری زیندانیکردنی وەزیرێکی دانیمارکی دەدرێت


واشنتن پۆست بڵاویکردەوە لە دادگایەکردنێکدا کە بە دادگایەکی "مێژوویی" ناودێرکراوە، دادگایەکی دانیمارکی وەزیری پێشووی کۆچبەران ئینگەر ستۆیبێرگی زیندانی کرد دوای ئەوەی بە تۆمەتی جیاکردنەوەی هاوسەرە پەناخوازە گەنجەکان لەیەکتر تۆمەتبار کراوە.

دادگا لە بڕیارەکەیدا ڕوونیکردۆتەوە کە ستۆیبێرگ پەیماننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپای پێشێلکردووە بەوەی کە فەرمانی کردووە بە بەرپرسان بۆ سەپاندنی یاسای جیاکردنەوەی هاوسەرە گەنجەکان لەیەکتری، هەرچەندە هەندێکیان منداڵیشیان هەبووە.

ستۆیبێرگ لە وەڵامدا دەڵێت کە توشی سەرسامی بووە بە بڕیارەکەی دادگا، ئاماژەی بەوەدا کە بڕیارەکەی ئەو لە ساڵی 2016دا بووە و هەوڵێک بووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی "هاوسەرگیری لە تەمنی منداڵی"دا.

پێناچێت وەزیری پێشوو لە زیندان دا زیندان بکرێت، لەبەرئەوەی بە کەمتر لە شەش مانگ زیندانی سزا دەدرێت و بۆیە هەر لە ماڵەکەی خۆیدا دەمێنێتەوەو و لەژێر چاودێری ئەلکترۆنیدا دەستبەسەر دەبێت.

ستۆیبێرگ کە لە نێوان ساڵانی 2015 و 2019 خزمەتی کردووە، بە هەڵوێستە توندەکانی لەسەر کۆچ ناسراوە و لە ساڵی 2017دا لە ئەکاونتی فەیسبوکی خۆی وێنەیەکی بڵاو کردبۆوە کە بەرامبەر کێکێکی (تورتە) ئاهەنگ دەگێڕێت بە بۆنەی ئەوەی کە لەو سەروەختەدا ئەو لە وەزارەتەکی دەستبەکاربووە پڕۆژەی یاسی 50 دەردەچێت کە کۆتوبەندی زیاتر دەخاتە سەر کۆچ و مەرجی زیاتر بۆ وەرگرتنی پەنابەران دەسەپێنێت.

بەپێی ئەو بڕیارەی کە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی پێشوو لە ساڵی 2016دا سەپاندبووی بەسەر 23 ژن و مێرد دا کە زۆربەیان خەڵکی سوریا و عێراق بوون، بەبێ ڕەچاوکردنی جیاوازی هەر یەک لەو حاڵەتانە بووە بە جیا.

بڕیارەکەی وەزارەت بۆ جیاکردنەوەی هاوسەرەکان ئەگەر یەکێکیان یان هەردووکیان لەژێر تەمەنی یاسایی هاوسەرگیریدا بووبن، دوای بڵاو بوونەوەی ڕووماڵکردنی میدیا لەلایەن میدیاکانی دانیمارکیەوە سەبارەت بە "بوکە کیژۆڵە گەنجەکان" بووە لە سەنتەرەکانی پەناهەندەیی.

بەپێی رۆژنامەی نیۆرک تایمز؛ ستۆیبێرگ لە لێدوانێکدا بۆ دەزگای پەخشی رادیۆی دانیمارکی لە ساڵی 2016دا وتویەتی کە ئەو هاوسەرانە "دەبێت جیابکرێنەوە" چونکە ناتوانن "نموونەکانی هاوسەرگیری زۆرەملێ قبوڵ بکەن.

بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، پەنابەرێکی سوری تەمەن 26 ساڵ کە لەگەڵ کچێکی تەمەن 17 ساڵ لە خاکی خۆی دا هاوسەرگیریان کردووە و پێکەوەبوون، سکاڵایەکی پێشکەشی سکرتێری پێشلکارییەکان لە پەرلەمانی دانیمارکی کردووە، کە گرتنەبەری ئەو رێوشێنانەی وەزیری ئەوکاتەی کۆچی بە نایاسایی ناودێرکردووە.

لەبارەی بڕیارەکەی دادگاوە میشالا کلانتی بندیکسن سەرۆکی ڕێکخراوی بەخێرهاتنی پەنابەرانی دانیمارکی ڕوونیکردەوە: وەزیری پێشوو بانگەشەی ئەوە دەکات کە ویستویەتی کچانی گەنج بپارێزێت، بەڵام بایەخی نەداوە بە ڕاوبۆچونی خودی خۆیان. لەبەر ئەوە زیانی گەورەی بە سیستەمی پەناهەندەیی و خۆگونجاندنی لە کۆمەڵگەی دانیمارکی دا گەیاندوە لە ماوەی ئەو کاتەدا کە وەک وەزیر خزمەتی کردووە."

جێی ئاماژەیە کە ئەم کەیسە یەکەمین دادگایکردنە بۆ گۆشەگیرکردنی وەزیر لە دانیمارک لەماوەی ئەم 26 ساڵەی پێشوودا و شەشەمین حوکمی لەو جۆرەیە لە مێژوی دانیمارک دا.

سەرچاوە/ ئەلحوڕە

XS
SM
MD
LG