Accessibility links

ڕێژەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک لە کەمبوونەوەدایە


بەڕێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند" لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەمترین ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکراوە".
ئەوە لە کاتێکدایە مانگێک لەمەوبەر پارێزگای دهۆک لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان زۆرترین ڕێژەی توشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک حەمزە محەمەد عەلی باس لە هۆکارەکان کەمبوونەوەی ڕێژەی توشبووان دەکات و دەڵێت" ڕێژەی نەخۆشەکان لە نەخۆشخانەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لەلایەن هاوڵاتیان کە تا ئێستا نزیکەی 552 هەزار کەس ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.

لە کاتێکدا ئامادەکاری دەکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوە جۆری نوێی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، لە پارێزگای دهۆک، پسپۆڕی ڤایرۆسەکان دکتۆر ئاری حەبیب باس لە مەترسییەکانی جۆری ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن و جیاوازییەکەی دەکات لەگەڵ ئەوانەی پێشوو و دەڵێت جیاوازی ئەو جۆرەیان لەگەڵ جۆری دلتا ئەوەیە کە خێراتر بڵاودەبێتەوە.

شایانی باسە تا ئەمڕۆ هیچ چارەسەرێکی بنەڕەتی لەسەر ئاستی جیهان نەدۆزرایەوە بۆ ڕێگریکردن لە covid19 بەڵام بە وەرگرتنی ڤاکسینەکان ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتر دەکرێت و مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤایەتی کەمتردەکاتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:50 0:00




XS
SM
MD
LG