Accessibility links

ئەمەریکا سزای فراوانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ بەسەر چەند وڵاتێکدا دەسەپێنێت


ئەمەریکا ڕۆژی هەینی سزای فراوانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤی بەسەر دەیان کەس و قەوارەی پەیوەندیدار بە چین، میانمار، کۆریای باکوور و بەنگلادش سەپاند و کۆمپانیای زیرەکی دەستکردی چینی (SenseTime Group) بۆ لیستی ڕەشی وەبەرهێنان زیاد کرد.

کەنەدا و بەریتانیا چوونە پاڵ ئەمەریکا لە سەپاندنی سزاکانی پەیوەست بە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە میانمار، هاوکات واشنتۆنیش یەکەم سزا نوێیەکانی بەسەر کۆریای باکوردا سەپاند لە ژێر بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک جۆو بایدن، هەروەها قەوارە سەربازییەکانی میانماریشی کردە ئامانج .

"جێگری وەزیری دارایی ئەمەریکا والی ئەدیمۆ لە لێدوانێکدا دەڵێت" کردەوەکانمان، بەتایبەتی ئەوانەی بە هاوبەشی بەریتانیا و کەنەدان، پەیامێک دەنێرین کە دیموکراسییەکان لە سەرتاسەری جیهاندا دژی ئەوانە هەڵسوکەوت دەکەن کە دەسەڵاتی دەوڵەت بەکار دەهێنن بۆ چەوساندنەوە و ئەشکەنجەدان و سەرکوتکردن.

باڵیۆزخانەی چین لە واشنتن ئەم هەنگاوەی ئەمەریکای بە "دەستتێوەردانی جدی لە کاروباری ناوخۆی چین" و "پێشێلکردنی توندی نۆرمە بنەڕەتییەکانی بەڕێوەبردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان" ناوبرد.

وتەبێژی باڵوێزخانەی چین لە واشنتن لیو پێنگیۆ وتی"ئەوە زیانێکی زۆر بە پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمەریکا دەگەیەنێت و داوای لە واشنتۆن کرد بڕیارەکە هەڵبوەشێنێتەوە".

نێراوی کۆریای باکوور لە نەتەوە یەکگرتووەکان و باڵیۆزخانەکانی میانمار و بەنگلادش لە واشنتن تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لێدوانێکیان لەوبارەیەوە نەداوە.

ئەو ڕێگە و شوێنانە نوێترین هەنگاون لە زنجیرەیەک لەو سزایانەی کە هاوئاهەنگن لەگەڵ کۆبوونەوە لوتکەیە دوو ڕۆژەکەی بایدن بۆ دیموکراسی، کە تیایدا دەستپێشخەرییەکانی ڕاگەیاند بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی لە جیهاندا و پشتگیریکردنی یاساکانی دیموکراسی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا.

بایدن گوتی ئەو بەڵێنانەی کە لەلایەن هەندێک لە زیاتر لە 100 سەرکردەی جیهان لە کۆبوونەوە لوتکەیەکەدا دراوە، دەبێتە هۆی پشتگیریکردن لە دژی سەرهەڵدانی تاکڕەوی لە سەرتاسەری جیهان و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و بەرزنرخاندنی مافەکانی مرۆڤ.

XS
SM
MD
LG