لە دنیای ئەمڕۆدا هێشتاش تێرۆریزم لە ڕێزی پێشەوەی مەترسییەکاندایە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی لە جیهاندا و هاوشێوەی پەتای کۆرۆنا و نەخۆشییەکانی ئێیدز و شێرپەنجە بەردەوام هەڕەشە و مەترسییەکی گەورەیە لەسەر مرۆڤایەتی. جیهادییەکانی داعش و ڕێکخراوە هاوشێوەکانی تری داعش بەردەوام خاوەنی پڕۆژەی وێرانکردن و سڕینەوەی بەرامبەرەکان بوون لەپێناو سەپاندنی ئایدیۆلۆژیای ڕق و کینە لە کۆمەڵگەکاندا. مەترسییەکانی داعش و ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی تر هەر لە هێرشکردن و خوێنڕشتندا سنوردار نین بەڵکو بەردەوام مەترسییەکی ڕژدن لەسەر کلتور و ئاین و بەها بەرز و پیرۆزە ئاسمانی و زەمینییەکانیش هەر بۆیە زۆرێک لە چاودێر لەوبڕوایەدان شانبەشانی بەرەنگاربوونەوە لەشکرییەکان پێویستە لە ڕووی هزریشەوە بەرنامەی تۆکمە دابڕێژرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئایدیۆلۆژیایەی تەنها ڕق و کینە بەرهەم دەهێنێت.
ئهڵقهکان
-
ی مانگی سێ ١٤, ٢٠٢٥
مافەکان لە سوریای شەرعدا، سوریا لە سیاسەتی ئەمەریکادا
-
ی مانگی سێ ٠٧, ٢٠٢٥
چاوی واشنتۆن: پەیامی ئۆجەلان بۆ ئاشتی، وتاری ساڵانەی سەرۆکی ئەمەریکا
-
ی مانگی دوو ٢٨, ٢٠٢٥
ئێران و بەرەنجامی شەڕانگێزییەکانی، ئێران لە کۆنگرەی کۆنەپارێزانی ئەمەریکادا
-
ی مانگی دوو ١٤, ٢٠٢٥
پلانی ترامپ لە غەززە و هەڵوێستی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بەرامبەر بە ئێران
کۆمێنتی خۆت لە ڕێگەی فەیسبوکەوە بنووسە