Accessibility links

نیوزلەندا پلانێک بۆ قەدەغەکردن و کۆتایی هێنان بە جگەرەکێشانی گەنجان دادەڕێژێت


حکومەتی نیوزلەندا پێیوایە کە پلانێکی بێ وێنەی بۆ کۆتایی هێنان بە جگەرەکێشان پێشکەشکردوە، ئەویش قەدەغەکردنی جگەرەیە بۆ تەمەنەکانی14 ساڵی و خوار ئەو تەمەنە.

بەپێی یاسایەکی نوێ کە حکومەت ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاندوە، دەیەوێت ساڵی داهاتوو پەسەندی بکات، ئەو تەمەنەی کە دیاریکراوە بۆ جگەرە کڕین ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر دەبێت، بەپێی تیۆری لەم بورەدا ئەگەر بەرنوسەکە بکرێت بە یاسا پاش 65 ساڵ تر ئەو کەسانەی دەتوانن جگەرە بکڕن دەبێت تەمەنیان بەلایەنی کەمەوە 80 ساڵ بێت.

بەرپرسان هیواخوازن جگەرەکێشان تا دەیان ساڵی تر بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکات و لەڕاستیشدا ئەم پلانە ئامانجێکی دەستنیشانکردوە کە تاکو ساڵی 2025 وابکات کەمتر لە 5٪ ی نیوزلەنداییەکان جگەرە بکێشن.

بەشەکانی تری پلانەکە بریتین لە ڕێگەدان بە فرۆشتنی بەرهەمی توتن بە ئاستی نیکۆتینی زۆر نزم و کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو دوکان و بازاڕانەی کە جگەرە دەفرۆشن.

بەو هۆیەوە کە کەمترین تەمەنی ئێستا بۆ کڕینی جگەرە لە نیوزلەندا 18 ساڵە، هەر بۆیەشقەدەغەکردنی جگەرەکێشان بۆ گەنجان تا ماوەی چەند ساڵێک کاریگەری نابێت لە سەریان.

دکتۆر عایشە ڤێراڵ، وەزیری تەندروستی نیوزلەندا کە سەرپەرشتی ئەو پلانە دەکات لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس گوتی کارەکەی ئەو لە نەخۆشخانەیەکی گشتی لە ولینگتۆن ئەوە بووە کە بە چەند جگەرەکێشێک بڵێت کە تووشی شێرپەنجە بوون و ئەو گوتیشی ڕۆژانە لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵک ڕووبەڕوو دەبێتەوە کە بەهۆی جگەرە و توتنەوە تووشی کێشەی تەندروستی دەبنەوە.

ڕێژەی جگەرەکێشان چەند ساڵێکە لە نیوزلەند دابەزیوە، تەنها نزیکەی 11٪ ی تەمەنەکانی سەرو 18 ساڵ لە ئیستادا جگەرە دەکێشن و تەنیا 9٪ یان ڕۆژانە جگەرە دەکێشن. ڕێژەی جگەرەکێشان لە نێوان مائۆرییە نەیتیڤەکاندا٪22 ە، بەپێی پلانی حکومەت گروپێک ڕێکخراوە بۆ یارمەتیدانی نەیتیڤەکانیش لە کەمکردنەوەی جگەرەکێشاندا.

XS
SM
MD
LG