Accessibility links

سەرۆکی کاروباری مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت نابێت ڤاکسین بە زۆر لە خەڵک بدرێت


سەرۆکی کاروباری مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە گوتی ئەو وڵاتانەی کە بیر لەوە دەکەنەوە پێدانی ڤاکسین بکەن بە زۆرەملێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دژ بە کۆڤید-19، دەبێت دڵنیابن لەوەی کە ڕێز لەمافەکانی مرۆڤ بگرن و جەختیشی لەوە کردەوە کە بەهیچ شێوەیەک کوتانی ڤاکسین بە زۆرەملێ جێی رەزامەندی نییە.

میشێڵ باچڵێی لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا بۆ کۆنفرانسی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ هۆشداری دا کە ڕەچاوکردنی بایەخی مافەکانی مرۆڤ گرنەگە و دەبێت لەبەرچاوبگیرێت بەر لەوەی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا ببێتە حاڵەتێکی ناچاریی.

ئەوەشی روونکردەوە کە "هەر فەرمانێکی پێدانی ڤاکسین دەبێت پابەند بێت بە بنەما یاسایی و پێویستییەکان و گونجاندن و بەبێ جیاکاریی."

دەشڵێت "لە هیچ بارودۆخێکدا نابێت هیچ ڤاکسینێک بە زۆر بدرێت لە خەڵک."

کۆمیساری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئەو ئامانجانەی کە وڵاتان لە هەوڵی ئەوەدان بە ڕەچاوکردنی ڕاسپاردەکان بۆ پاراستنی ژیانی خەڵک بیگرنە بەر لەکاتێکدایە ئەوروپا و ناوچەکانی دیکە تێدەکۆشن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەشەنەکردنی مەترسیداری پەتاکە و دەڵێت " بێگومان بەرزترین پلەی ڕەوایەتییە و گرنگترینە."

بەڵام ئەو جەختی لەوە کردەوە کە "فەرمانەکانی پێدانی ڤاکسین تەنها کاتێک پێویستە بگیرێنەبەر بۆ گەیشتن بە ئامانجگەلێکی باوەڕپێکراوی تەندروستی گشتی."

هەروەها دەشڵێت "تەنها ئەوکاتانە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت کە هەڵوێستی بەکارنەهێنانی دەمامک و رەچاونەکردنی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی بە ڕوونی شکستیان هێنابێت لە دابینکردنی ئەو پێداویستیە تەندروستیانەدا."

هەروەها ئەو جەختی لەوەش کردەوە؛ بۆ ئەوەی هەر فەرمانێک قبوڵ بکرێت، پێویستە وڵاتان دڵنیا ببنەوە کە ڤاکسینەکان لە ئێستادا بە نرخێکی گونجاو لە بەردەستدان.

وتیشی "تاوەکو هەموو خەڵک بە شێوازێکی کرداری و راستەقینە دەستیانڕانەگات بە ڤاکسینەکە، ئەوا مەرجەکانی پێدانی ڤاکسینەکە لەگەڵ بنەما سەرەتاییەکانی مافەکانی مرۆڤ دا لە ڕووی یەکسانی و جیاکاریەوە یەکناگەڕێتەوە."

باچڵێی جەختیشی لەوەش کردەوە کە "ئەو ڤاکسینانەی کە بەکاردەهینرێن دەبێت بە تەواوی سەلامەت و کاریگەر بن بۆ گەیشتن بە ئامانجی تەندروستی گشتی."

هەر سیستەمێکی پێدانی ڤاکسین بە ناچاری دەبێت ئەوەندە نەرمونیان بێت بۆ ڕێگەدان بە "هەڵاوێردکردنی گونجاو، بۆ نمونە کاتێک کوتانی ڤاکسینەکە لەڕووی تەندروستییەوە رێگەپێدراو نیە بۆ کەسێک."

باچڵێی وتیشی لەوانەیە شتێکی گونجاو بێت سنووردارکردنی هەندێک ماف و ئازادییەکان، لەوانە دۆخی رادەستگەیشتنی ڤاکسین بە قوتابخانە، نەخۆشخانە یان شوێنە گشتیەکانی تر."

وتیشی "لەو کاتانەدا کە سزاکان دەسەپێنرێن، پێویستە گونجاو بن و لەلایەن لایەنە دادوەریەکانەوە پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت."

ئەو سوور بوو لەسەر ئەوەی کە پێویستە "زامنی پاراستنی ڕێکارە گونجاوەکان بکرێت، لەوانە مافی داواکردنی لێخۆشبوونێکی ڕەوا و مافی داواکردنی هەڵاوێردکردنی هەر جۆرە سزایەک لەبەردەم دەسەڵاتێکی دادپەروەرانە و سەربەخۆدا."

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە داهاتوو وتیشی "هەر فەرمانێکی پێدانی ڤاکسین کە دراوە دەبێت دووبارە پێداچوونەوەی فەرمی بۆ بکرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئایا پێویست و گونجاوە و جیاکاری نەکراوە لەو بارەیەوە."

XS
SM
MD
LG