Accessibility links

ڕاوێژکاری نوێی ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز سوێندی یاسایی دەخوات و جێگای ئەنگێلا مێرکڵ دەگرێتەوە


پەرلەمانی ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵزی وەکو نۆهەم ڕاوێژکاری ئەو وڵاتەکە لە پاشجیهانی دووەمەوە هەڵبژارد و بەمەش سەردەمێکی نوێی گەورەترین وڵاتی یەکێتی ئەوروپا لە ڕووی رێژەی دانیشتوانەوە دەستپێدەکات لە پاش دەسەڵاتی 16 ساڵەی ئەنگێلا مێرکل.

حکومەتەکەی شۆلز بە هیوایەکی زۆرەوە دەستبەکار دەکات بۆ نوێکردنەوەی ئەڵمانیا و بەرەنگاربونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا، بەڵام دەستبەجێ ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان دەبێتەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سەختترین قۆناغی کە وڵاتەکە پیایدا تێدەپەڕێت ئەویش پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

ڕۆژی چوارشەممە شۆڵز بە پشتگیری 395 پەرلەمانتار هەڵبژێردرا، ئەو هاوپەیمانییەی ئەو کە پێکهاتووە لە سێ پارتی سیاسی، خاوەنی 416 کورسین لەو ئەنجومەنی نوێنەرانەی کە لە736 کورسی پێکهاتووە.

هەر لە ڕۆژی چوارشەممە سوێندی یاسایی خوارد و بوو بە ڕاوێژکاری نوێی ئەڵمانیا

بڕیارە ئەو ڕاوێژکارە نوێیەی ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز یەکەم سەردانی فەرمی لە ڕۆژی هەینی بۆپاریس بکات و لەوێ لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن کۆببێتەوە بەر لەوەی بڕوات بۆ بروکسڵ.

لە بروکسلیش بڕیارە چاوی بە کۆمسیاری یەکێتی ئەوروپا ئورسولا ڤۆن دێر لێین و سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا چارلس مشێل دەکەوێت بۆ تاوتوێکردنی لوتکەی هەفتەی داهاتووی یەکێتی ئەوروپا.

XS
SM
MD
LG