Accessibility links

هاوکاتی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی ئۆمیکرۆن، وەزیرانی تەندروستی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کۆدەبنەوە


وەزیرانی تەندروستی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوە لە کاتێکدا ئەو وڵاتانە هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بەمەبەستی بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی جۆری ئۆمیکرۆنی کۆڤید-19 لە سەرانسەری ئەوروپا.

چاوەروان دەکرێت ئەو کۆبونەوەیە هاوکاربێت بۆ هەماهەنگی زیاتر و گرتنەبەری رێوشێنەکان لەسەر ئاستی یەکێتی ئەوروپا لەوانەدا رێوشێنەکانی گەشتکردن و بایەخدان بە داواکارییەکان بۆ خێراکردنی پێدانی دەرزی ڤاکسین.

کۆمیسیاری تەندروستی یەکێتی ئەوروپا ستێلا کیریاکدیس ڕایگەیاند "داوا لە هەموو وەزیرە تەندروستییەکان دەکەم بۆشایی کوتانەکان نەهێڵن و بەرنامەی ڤاکسین زیاد بکەن و پابەندبن بە ڕێکارەکانی کە بریتین لە پۆشینی دەمامک و رەچاوکردنی دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و کۆبوونەوە."

وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا یەن سپان لە کۆبونەوەکەی لەگەڵ هاوشانەکانی وڵاتانەی یەكێتی ئەورپا لە برۆکسل گوتی "ئێمە هێشتا هەموو شتێک دەربارەی ئۆمیکرۆن نازانین."

سپان گوتیشی" جا سنووردارکردنی گەشتەکان (بۆ ناو یەکێتی ئەوروپا ) گرنگە بۆ ئەوەی بڵاوبوونەویە جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسەکە لە ئەوروپا و ئەڵمانیا لە نزمترین ئاستدا بێت."

وڵاتانی ئەندام لەکۆتاییدا بۆچوونە تایبەتەکانی خۆیان لەبارەی بڕیارە تەندروستییەکانەوە دەخەنە ڕوو و ئەگەری سەپاندنی کۆمەڵێک سنوردارکردن لە سەرانسەری هەر 27 وڵاتەکەی یەکێتی ئەوروپا زیاد دەکات لە کاتێکدا کە ئاهەنگەکانی جەژنی لەدایک بوونی پێغەمبەر عیسا و سەری ساڵی نوێ و گەشتی یارییەکانی سەر بەفر لە ئارادایە.

پرسی ئۆمیکرۆن یەکەم ڕێککەوتنی بازرگانیە لە کۆبوونەوەی لوتکەیی هەفتەی داهاتووی یەکێتی ئەوروپا لە 15 و 16ی مانگی 12 دا. ئەمەش بەپێی رەشنووسی ئەو کارنامەیەی کە لە بەردەستی ئاژانسی فرانس پرێسدایە.

لە کاتێکدا پرسیارەکان دەربارەی دژواری و توانای ئۆمیکرۆن لە بڕینی سیستمی بەرگریەدا تا ماوەی چەند هەفتەیەکی تریش وەڵام نادرێتەوە، زانیارییە سەرەتاییەکان ئەوە رووندەکەنەوە کە ئەم ڤایرۆسە توانای بڵاوبوونەوەی زۆر دژوارە.

بۆ نمونە، دانیمارک لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا راپۆرتیان لەو بارەیەوە بڵاوکردۆتەوە کە کەیسە پشتڕاستکراوەکانی ئۆمیکرۆن لە ماوەی 48 کاتژمێردا سێ ئەوەندە بوون. بەریتانیا کە ئەندامی پێشووی یەکێتی ئەوروپا بوو رۆژی دووشەمە 336 حاڵەتی ئۆمیکرۆنی دەستنیشان کردووە؛ لە ماوەی 48 کاتژمێردا دوو ئەوەندە بوو.

حاڵەتەکانی ئۆمیکرۆن بۆ یەکەمجار دوو هەفتە لە مەوپێش لە ئافریکای باشوور دۆزراوەتەوە و ئێستا لە زیاتر لە 40 وڵات دا حاڵەتەکانی ئۆمیکرۆن تۆمارکراون.

لە سەرەتا دا زۆربەی ئەو حاڵەتانە بۆ ئەو گەشتیارانە رەچاودەکرا کە لە ئافریکاوە دەهاتن، بەڵام ئێستا کۆمەڵێک حاڵەت لە ئارادان کە دەرخەری ئەوەن لە ناو کۆمەڵەگەدا بڵاوبووەتەوە.

بەهۆی بەرزبوونەوەی خێرای ژمارەی توشبووەکان، سەنتەری ئەوروپی بۆ خۆپارێزی و بەڕەنگاربوونەوەی نەخۆشوییەکان ECDC دەڵێت؛ پێشبینی دەکەیەن لەماوەی چەند مانگێک دا ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن باڵبکیشێت بەسەر ئەوروپادا.

لە کاتێکدا یەکێتی ئەوروپا زیاتر تیشکدەخاتە سەر پێدانی ڤاکسین، بەڵام هەستێک لەئارادایە کە بە تەنها ڤاکسینەکان بەس نین.

لەکاتێدا یەکێتی ئەوروپا بە هاندانی خەڵک بۆ بەکارهێنانی دەمامک و پابەندببن بە دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و پاراستنی هەوای گونجاوی ناو ماڵ و شوێنەکان هەناگوی بەرەو پێشیان ناوە لە بواری چارەسەرکردنی پەتای کۆڤید-19.

کۆمیسۆنی ئەوروپا ڕۆژی سێشەممە چارەسەری دەستکردی دیکەی بۆ ئەو نەخۆشانە پەسەند کرد کە لە دۆخێکی خراپدان لەلایەن کۆمپانیای Roche کە بە ناوەکانی ئەکتیمرا یان ڕۆکتیمرا دەفرۆشرێن.

XS
SM
MD
LG