Accessibility links

لێپرسینەوە لە پۆلیسی ئیسرائیل دەکرێت لەسەر تەقەکردن لە هێرشبەرێکی فەلەستینی


وەزارەتی دادی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە گوتی دوو ئەفسەری پۆلیس بانگکراون بۆ لێپرسینەوە لە دوای کوشتنی فەلەستینیەک کە بە چەقۆ هێرشی لەسەرپیاوێکی ئیسرائیلی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم قودس کردبوو.

پۆلیسی ئیسرائیل ڤیدیۆی چاودێری بڵاو کردەوە کە تێیدا هێرشبەرەکە دەبینرێت ڕۆژی شەممە بە چەقۆی هێرش دەکاتە سەر پیاوێکی جولەکەی ئۆرتۆدۆکس و پاشان هەوڵی لێدانی ئەفسەرێکی پۆلیسی سنوور دەدات پێش ئەوەی تەقەی لێبکرێت و بکەوێتە سەر زەوی. پۆلیس هێرشبەرەکەی بە فەلەستینییەکی تەمەن 25 ساڵ لە شاری سەلفیت لە ڕۆژئاوای داگیرکراودا ناساند. دواتر لاشەکەیان گواستبووە.

ئەو گرتەیەی ڤیدیۆ کە بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووە، و لەلایەن ڕیبوارێکەوە گیرابوو، ئەفسەرێکی لە پۆلیسی سنووری ئیسرائیلەوە پیشان ئەدات تەقەی لە هێرشبەرەکە دەکات کاتێک ئەو پێشتر لەسەر زەویدا کەوتبوو وە پۆلیسەکانی تر دەرکەوتوون ڕێگری دەکەن لە گەیشتنی تیمی پزیشکی بۆ بەهاناچوونی، کە ئەوەش داواکانی بۆ لێکۆڵینەوە بەرزکردووە لەمەر شیانی بەکارهێنانی هێزی لەردەبەدەر لەو ڕووداوەدا.

تەقەکردنەکە بەراوردی کرد بە رووداوێکی ساڵی 2016ی، کە تێیدا سەربازێکی ئیسرائیلی بکە بە کامێرا گیرابوو و تەقەی لە هێرشبەرێکی برینداری فەلەستینی کرد کە لەسەر زەویدا بوو.

یەکەی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی وەزارەتی داد ڕایگەیاند، کە ئەفسەرانی پۆلیس بە ماوەیەکی کەم دوای ڕووداوەکە لێپرسینەوەیان لێکراوە و بەبێ مەرج ئازادکراون.

یەکەی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی وەزارەتی داد ڕایگەیاند، کە ئەفسەرانی پۆلیس بە ماوەیەکی کەم دوای ڕووداوەکە لێپرسینەوەیان لێکراوە و بەبێ مەرج ئازادکراون.

XS
SM
MD
LG