Accessibility links

سەرۆکی ڕوسیا دەچێتە هیندستان


وابڕیارە ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا ڕۆژی دووشەممە بگاتە هیندستان بۆ کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی لە م دەمەی مۆسکۆ دەست دەکات بە گەیاندنی سیستەمی مووشەکی بەرگری ئاسمانی بۆ هیندستان کە ڕەنگە سزاکانی ئەمریکا ڵێبکەوێتەوە.

ڕێکەوتنی بایی 5.4 بلیۆن دۆلاری هیندستان لەگەڵ ڕووسیا بۆ کڕینی سیستەمی موشەکی بەرگری ئاسمانی ئێس-400 تیشک دەخاتە سەر تەحەدای نیودەلهی لە پاراستنی هاوکارێتی لەگەڵ مۆسکۆدا، تەنانەت لە کاتێکدا پەیوەندی ستراتیژی نزیکی لەگەڵ ئەمریکادا هەیە.

لە کاتێکدا واشینتۆن زۆر جار هۆشداری داوەتە نیو دەلهی کە کڕینی پێنج سیستەمی موشەکی مەودا درێژهاوێژی ڕووەو ئاسمان لە ڕووسیاوە بە پێچەوانەی یاسایەکی ساڵی 2017ی ئەمەریکا دەبێت، بەڵام پەیامی هیندستان ئەوە بووە کە بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئاڕاستەی کڕێنی سیستەمی بەرگری لەو جۆرە دەکات.

ئاجای بهات وەزیری دەرەوەی هیندستان ڕۆژی هەینی بەپەرلەمانی ڕاگەیاند: "حکومەت بڕیاری سیادی دەدات لەسەر بنەمای تێڕوانینی هەڕەشە و لایەنی کرداری و تەکنەلۆجی بۆ هێشتنەوەی هێزە چەکدارەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی بەڕەنگارییەکانی ئاسایشی".

هندستان دەڵێت پێویستی بە سیستەمی ئێس-400 هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکان لە چینەوە، وا چاوەڕوان دەکرێت بە درێژایی سنووری هیمالایا ناکۆک لەسەر دابنرێت کە لە ساڵی ڕابردوودا سەربازانی هەردوو وڵات بەشەڕهاتبوون.

XS
SM
MD
LG