Accessibility links

قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە داوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاسایەک لە پەرلەمان دەکەن


کەس و کاری بریندارانی چەکی کیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ تیمی پارێزەرانی بە دادگا گەیاندنی کۆمپانیا بە شداربووەکانی تاوانی کیمیبارانی هەڵەبجە هۆشداری دەدەنە حکومەت و پەرلەمانی کوردستان، گەر پڕۆژە یاسای قەرەبووکردنەوەی بریندارانی چەکی کیمیاوی کە لە ساڵی 2014 لە پەرلەمانە پەسەند نەکرێت، ئەوا ئەو کۆمپانیانەی کە بەڵگەی تەواوەتیان لەسەر کۆکراوەتەوە لە دادگا ڕزگاریان دەبێت.

هۆشمەند موراد وتەبێژی کۆمەڵەی قوریانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لەگەڵ دوو خولی پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنەکانیش بە جیا کۆبووینەتەوە، لە ساڵی 2014 ڕەشنووسی پڕۆژە یاساکە لە پەرلەمانە ، ئەگەر پەسەند نەکرێت ئەو کۆمپانیانەی کە 12 ساڵە بە ڵگەیان لەسەر کۆدەکەینەوە، ڕزگاریان دەبێت لە دادگا ".

سامی جەلال سەرۆکی گروپی دادوەرانی کوردستان لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕایگەیاند "پرۆسەی دادبینی لە کەیسەکەدا لە دادگای سلێمانی بەردەوامە و تا ئێستا پێنج دابینی بە ڕێوەچوون، ئێمە داوامان لە ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان کرد، کەیسەکە لە هەڵەبجەوە بگوازرێتەوە بۆ سلێمانی تا لە سلێمانی دادوەرێکی تایبەتیان بە کەیسەکەیان دیاری کردوە و هەنگاوەکان بە باشی بەڕێوەدەچن، لەگەڵ برینداران کۆبووینەوە تا ئاگاداریان بکەین کە چیمان کردوە و گەیشووین بە چی".

لە کیمیبارانی هەڵەبجە وەک کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیبارانی هەڵەبجە دەڵێن ژمارەیەک کۆمپانیای عەرەبی و ئەوروپی هاوکار و پشتیوانی سەدام حسێن سەرۆکی پیشووتری عێراقبوون لە کیمیباران کردنی هەڵەبجە لە 16-3-1988، لە ئێستادا گروپێک لە پارێزەرانی ئەمەریکی و هەرێمی کوردستان، دوای کۆکردنەوەی بەڵگە لەسەر کۆمپانیاکان، سەرقاڵی بە دادگاگەیاندنی کۆمپانیاکانن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:02 0:00


XS
SM
MD
LG