Accessibility links

ئاژانسی چاودێری ناوکی: ئێران دەستیکردووەتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم لە دەزگای فۆردۆ


دەزگای چاودێری ناوکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند ئێران دەستیکردووەتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە سەنتەرفیوجی زیاتر پێشکەوتوو لە دەزگای ناوکی فۆردۆ.

ئەمەش لە کاتێکدایە هەوڵ دەدرێت ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015ی ئێران و زلهێزانی جیهان زیندوو بکرێتەوە.

وتووێژی ناڕاستەوخۆ لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئێران لەسەر گەڕانەوەیان بۆ وابەستەبوون بە ڕێککەوتنە ناوکییەکە لەم هەفتەیەدا پاش نزیکەی پێنج مانگ ڕاوەستانی دەستیپێکردووە.

دانوستانکارانی ڕۆژئاوا ترسی ئەوەیان هەیە ئێران وتووێژەکان بۆ کڕینی کات بەکاربهێنێت.

لە سێهەم ڕۆژی ئەم خولەی وتووێژەکاندا، ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جیهانی دەڵێت ئێران دەستیکردووە بە پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم هەتا ئاستی %20 لە دەزگای ناوکی فۆردۆ.

سەرچاوە: ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG