Accessibility links

ئیسرائیل دەڵێت ئامانجی ئێران تەنها کۆتاییهێنانە بە سزا سەپێنراوەکانی سەر تاران


ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە هۆشیاری دایە زلهێزانی جیهان و دەڵێت" ئێران گفتوگۆی ناوکی وەک هەلێکی فشار بەکاردێنێت" ئەمەش لە کاتێکدا دیپلۆماتکاران لە ڤییەنا کۆبوونەوە بۆ وتوێژکردن لەسەر زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 لەگەڵ تاران.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نەفتالی بێنێت لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت ئێران بە ئامانجێکی ڕوون بۆ دانوستانکردن گەیشتە ڤییەنا، ئامانجەکەش وەک نەفتالی بێنێت دەڵێت کۆتایی هێنانە بە گەمارۆ سەپێندراوەکانی سەر تاران لە بەرامبەر کە دەشێت بگوترێت بەدەستهێنانی هیچ شتێک.

سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا دانۆڵد ترەمپ لە ساڵی 2018 یەکلایانە لە رێکەوتننامە ناوکیەکە لەگەڵ ئێران کشایەوە، سزای زیاتری سەپاند بەسەر ئەو وڵاتەدا، ئەوەش وەهای لە ئێران کرد بەشێک لەو بەڵێنانەی سەبارەت بە چەکی ناوکی دابوونی پیشێل بکات، هەروەها برەو بە زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بدات.

لە کاتێکدا وەزیری بەرگری ئەمەریکا لۆید ئۆستن لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە پایتەختی بەحرەین ڕایگەیاند هەموو بژاردەکان کراوە دەبن ئەگەر دیپلۆماسی شکست بهێنیت بۆ ڕاگرتنی بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران.

XS
SM
MD
LG