دیبلۆماتکارێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی ئەندامانی هاوپەیمانی ناتۆ لەم هەفتەیەدا راوێژدەکەن لەسەر هەنگاوی داهاتوویان بۆ وەڵامدانەوەی هێزکۆکردنەوەی گەورە و نائاسایی ڕووسیا لە نزیک سنووری ئۆکرانیاوە .
کارین دۆنفراید یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ئەوروپا و ئاسیا ئەوروپا لەوبارەیەوە بە تەلەفون بە پەیامنێرانی گوت کە هەموو بژرادەکان لەسەر مێزن، کە ژمارەیەك بژاردە لەخۆدەگرێت .
جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند لە بارەی ڕەوشەکە لە سەر سنووری ئۆکرانیا نیگەرانە و پشتیوانی ئەمەریکای بۆ یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا دووپاتکردەوە. هەروەها گوتی ئەگەری زۆری هەیە لەگەڵ هاوتاکانی لە ئۆکرانیا و ڕووسیا، واتە هەریەک لە ڤۆلۆدمیر زێڵنیسکی و ڤلادیمیر پۆتن، بۆ ئەو مەبەستە گفتۆگۆبکات.