Accessibility links

گفتوگۆی نوێی ناوکی پێشبینی بەرەوپێشچوونی ئەوتۆی لێناکرێت


زلهێزەکانی جیهان و ئێران ڕۆژی دووشەممە دەگەڕێنەوە بۆ ڤیەننا بۆ دوایین هەوڵیان بۆ ڕزگارکردنی ڕێکەوتنێکی ئەتۆمی ساڵی 2015، بەڵام هەندێکی کەم پێشبینی پێشکەوتن دەکەن لەم دەمەی چالاکیە ئەتۆمییەکانی تاران لە هەوڵێکی ئاشکرادایە بۆ بەدەستهێنانی هێز لە دژی ڕۆژئاوا.

دیبلۆماتکاران دەڵێن ئەوەندە کات بەدەستەوە نەماوە بۆ زیندووکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنە، کە دواتر لە ساڵی 2018دا، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لیی کشایەوە و ئێرانی تووڕە کرد و هێزە جیهانییەکانی دیکەی، بەریتانیا، چین، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ڕووسیای نیگەران کرد.

شەش خولی گفتوگۆی ناراستەوخۆ لەنێوان مانگی چوار و شەشدا بەڕێوەچوون. خولی نوێ دەست پێدەکات دوای هەڵبژاردنی سەرۆك کۆماری نوێی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی کە کەسێکی سەرسەختە.

شاندی دانوستانکاری نوێی تاران داواکاری ئاراستەکردووە کە دیپلۆماتکارانی ئەمەریکا و ئەوروپا بە ناواقعی دێتە بەرچاویان. ئێرانییەکان سوورن لەسەر ئەوەی کە هەموو سزاکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا کە لە ساڵی 2017 وە سەپێندراون، لەوانەش کە پەیوەست نین بە بەرنامە ناوەکییەکەیەوە، لەسەر وڵاتەکە هەڵبگیرێن.

XS
SM
MD
LG