Accessibility links

شارەزایان هەڵسەنگاندن بۆ حەبێکی چارەسەرکردنی کۆڤید-19 دەکەن


ڕێکخەرانی تەندروستی فیدڕاڵی دەڵێن حەبێکی مێرک بۆ چارسەرکردنی کۆڤید-19 کە لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە، لە دژی ڤایرۆسەکە کاریگەری هەبووە، بەڵام ئەوان هەوڵ دەدەن بۆچوونی شارەزایانی دەرەوەش وەربگرن لەسەر مەترسییەکان و شیانی زیانی حەبەکە بۆ منداڵ بوون و گرفت لە دەمی دووگیانیدا.

بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا (FDA ) شیکردنەوەکانی خۆی بەر لە کۆبوونەوەی گشتی هەفتەی داهاتوو لەسەر ئەو حەبە بڵاو کردووەتەوە، کە لەوێدا گروپێکی ئەکادمی و شارەزایانی تر هەڵسەنگاندن بۆ سەلامەتی و کاریگەرییەکانی حەبەکە دەکەن. بە پێی یاسا مەرج نییە ئاژانسەکە بەپێی ڕاوێژکارییەکانی ئەو گروپە هەنگاو بنێت.

زانایانی FDA دەڵێن پێداچوونەوەکەیان شیانی چەند مەترسییەکی دیاری کردووە، لەوانە شیانی زیان بۆ سەر گەشەکردنی کۆرپەلە و کەم و کوڕی لە کاتی لە دایک بوون، کە لە لێکۆڵینەوەکانی حەبەکە لە سەر ئاژەڵ بەدیکرابوو.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مەترسییانە FDA لە سێشەممەی داهاتوو لە ڕاوێژکارانی دەپرسێت ئایا ئەو حەبە لە کاتی دووگیانبووندا بەکاربهێندێت یان نا یاخود ئایا لە چەند بارێکی تردا سەلامەتە یان نا.

یان ڕەنگە لەسەر حەبەکە ڕێنمایی هۆشیاری لەسەر زیانەکانی بنوسرێت، بەڵام لەو حاڵەتەدا پزیشکان بڕیار دەدەن بۆ نەخۆشەکانیان بەکاریبهێنن یان نا.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مەترسییانە FDA دەڵێت مێرک کۆکە لەگەڵیان کە دەرمانەکە بۆ منداڵ بەکار نەهێنرێت.

زیانە لاوەکییەکانی ئەم حەبە بریتییە لە سەرئێشەیەکی کەم و دەگمەن، یان لەسەدا 2ی نەخۆشەکان توشی سکچوون دەکات.

XS
SM
MD
LG