Accessibility links

ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا داوا دەکات ئەندامێکی کۆمارییەکان بەهۆی پەیڤەکانی لەسەر ئیسلام سزا بدرێت


ئیلهان عومەر ئەندامێکی دیموکراتەکان لە کۆنگرێس، نوێنەری ویلایەتی مینەسۆتا ڕۆژی هەینی داوای لە سەرکردەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کرد "کردارێکی گونجاو" لە دژی لۆرین بۆبێرتی کۆماری نوێنەری ویلایەتی کۆلۆرادۆ ئەنجام بدەن لە بەرامبەر بەکارهێنانی پەیڤی دژە موسوڵمان لە کاتێکدا باسی لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئەم دواییانەی خۆی کردبوو لەگەڵ ئیلهان عومەردا.

نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ڕێبەرانی تری دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران داوایان کرد بۆبێرت لە قسەکانی پاشگەزبێتەوە.

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تویتەری PatriotTakes بڵاو کراوەتەوە، بۆبێرت لێدوانێک لەسەر پشووەکانی ئەمساڵ دەدات. تیایدا دەڵێت ئەو و کارمەندێک دەچوونە نێو ئەسانسۆرێکی کۆنگرێسەوە کاتێک پۆلیسێکی کۆنگرێسی بینی کە بەرەوپیرییان ڕادەکات. ئەو گوتی کاتێک لە دەستەچەپی خۆی ڕوانییوە ئیلهان عومەر لە تەنیشتییەوە بووە.

ئەو ئەندامەی کۆمارییەکان گوتیشی وتم " چاکە جانتای پشتەکۆڵی پێنییە. سەلامەتین" و هەروەها گوتیشی " پاشان گوتم، بڕوانن تیمی جیهاد بڕیاریان دا ئەمڕۆ بێن بۆ سەرکار." ئەم قسانەش بووە جێی پێکەنینی ئەو ئامادەبوانی گوێیان لێگرتبوو.

عومەر بە ئاشکرا داوای لە نانسی پیلۆسی و ڕێبەری کەمینەی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران کێڤن مککارتی کردووە بۆبێرت سزا بدەن.

خاتوو عومەر لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە " ئەمە پێکەنین نییە من وەکو هێرشبەری خۆکوژ وێنا بکرێم. ڕێبەری کۆماری و ڕێبەری ئەنجومەنی نوێنەران پێویستە کردارێکی گونجاو ئەنجام بدەن، ئاسایی بوونی ئەم جۆرە ڕوانینە نەک تەنها ژیانی من بەڵکو ژیانی هەموو موسوڵمانان دەخاتە مەترسییەوە. ڕوانینی دژە ئیسلام لە کۆنگرێس جێگای نابێتەوە."

نانسی پیلۆسی و دیموکراتە باڵاکانی تری کۆنگرێس شەوی هەینی لە بەیاننامەیەکدا داوایان لەبۆبێرت کرد کە " بە تەواوەتی لەو قسانەی پاشگەزبێتەوە و خۆی بە دوور بگرێت لە لێدوانی هاوشێوە." هەروەها داواشیان کرد ڕێبەرانی کۆمارییەکان " ئەم بابەتە لەگەڵ ئەو خانمەی ئەندامی کۆنگرێس چارەسەربکەن و هەنگاوی ڕاستەقینە بنێنبۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕەگەزپەرستی."

ئیلهان عومەر ڕۆژی پێنجشەممە گوتی بۆبێرت چیرۆکەکەی هەڵبەستووە.

بۆبێرت ڕۆژی هەینی تویتێکی کرد و تیایدا دەڵێت " داوای لێبوردن لە هەرکەسێکی کۆمەڵگەی موسوڵمانەکان دەکەم کە بێڕێزیم پێکردبێتن بە لێدوانەکەم لەسەر ئەندامی کۆنگرێس عومەر. پەیوەندیم کرد بە ئۆفیسەکەیەوە تا ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵ بکەم. جیاوازییەکی زۆری سیاسی هەیە کە تیشک بخەینە سەری بەبێ ئەوەی ئەم سەرنج بخرێتە سەر ئەم شتە ناپێویستانە."


ئۆفیسی مککارتی ڕۆژی هەینی دەستبەجێ وەڵامی ئیمەیل و تەلەفۆنی نەداوەتەوە بۆ لێدوان لەسەر ئەم بابەت. بەهەمان شێوەش نە بۆبرێت و نە عومەریش وەڵامیان نەداوەتەوە.

ئەنجومەنی پەیوەندییە ئیسلامی و ئەمەریکییەکان لە بەیاننامەیەکدا قسەکانی بۆبێرتی ئیدانە کرد و داوای لە مەککارتی و سەرکردە کۆمارییەکانی دیکە کرد کە بۆبێرت لە لێدوانەکانی پاشگەزبێتەوە.

جێی باسە ئیلهان عومەر موسوڵمانێکی ئەمەریکاییە و باڵاپۆشە.

سەرچاوە: ئاژانسی AP

XS
SM
MD
LG