Accessibility links

کۆبونەوەی خێزانەکان لە جەژنی سوپاسگوزاریدا


ئەمڕۆ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جەژنی سوپاسگوزارییە کە لەم ڕۆژەدا خێزانەکان پێکەوە کۆدەبنەوە و سوپاسگوزاری یەزدان دەکەن بۆ ئەو شتانەن کە پێیان بەخشراوە، ئەمەش لە کاتێکایە کە ساڵی ڕابردوو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەم جەژنە بە شێوەیەکی نەریتی خۆی ئەنجام نەدرا.

چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی ئەو کەسانەی کە بۆ جەژنی سوپاس گوزاری ئەمڕۆ گشتیان کردبێت بۆ کۆبونەوەیان لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانیان بگاتە ئاستی پێش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، یان تەنانەت زیاتریش.

پێشبینی دەکرێت بۆ ئەم جەژنەی کە چوارهەم پێنجشەممەی مانگی 11ی هەموو ساڵێک ئەنجام دەرێت، لەمساڵدا نزیکەی 48.3 ملیۆن کەس بەلایەنی کەم 50 میل ڕێگا ببڕن بۆ بینینی ئازیزانیان لە کاتێکدا لە ساڵی ڕابردوو بەهۆی پەتاکەوە ئەو ژمارەیە تەنها نزیکەی 4 ملیۆن کەس بوو.

زۆر کەس ترس و دڵەڕاوکێیان لەسەر پەتاکە کەمبۆتەوە بەهۆی ئەوەی نزیکەی 200 ملیۆن ئەمەریکایی بە هەردوو بەشی ڤاکسینیان وەرگرتووە.

بەڵام هەروەها مانای ئەوە دەگەیەنێت کە نیگەرانیەکان لەسەر دووبارە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە زیاد دەکات، لە کاتێکدا کە ئێستا ژمارەی توشبوونی ڤایرۆسەکە ڕۆژانە نزیکەی 100 هەزار کەسە و نەخۆشخانەکان لە مشیگەن، میناسۆتا، کۆلۆرادۆ و ئەریزۆنا بەرزبوونەوەیەکی زۆری حاڵەتەکانیان بەدیکردووە.

نێوەندی ئەمەریکا بۆ کۆنترۆڵکردن و ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکان دەڵێت پێویستە ئەو کەسانەی کە ڤاکسینەکەیان وەرنەگرتووە بۆ ئەم جەژنە لەگەڵ خەڵکی تر کۆنەبنەوە.

XS
SM
MD
LG