Accessibility links

پۆلیس لە هەرێمی کوردستان گازی فرمێسکڕێژ دژ بە خۆپیشاندەران بەکاردەهێنێت


خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە چەند شارو شارۆچکەی هەرێمی کوردستان ڕۆژی سێشەممە بەردەوام بوو. ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی دەڵێت هێزەکانی پۆلیس تەقەیان بە ئاسماندا کرد و گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا بۆ بڵاوە پێکردنی هەزاران خۆپیشاندەر.

ڕۆژی سێشەممە سێهەمین ڕۆژبوو خوێندارەکان لە دەرەوەی زانکۆکەیان لە زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و داوای وەرگرتنی دەرماڵەی مانگانە، کە لە نێوان 40 بۆ 66 دۆلارە، بکەن.

ئەم ئەم داواکارییە هاوکاتە لەگەڵ قەیرانەکانی هەزاران کۆچبەر کە زۆربەیان کوردی عێراقن، لە سنووری نێوان بێلاڕوس و پۆڵەندا و گیریان خواردووە و دەڵێن لەتاو هەژاری و ناسەقامگیری لە وڵاتەکەیان و لەپێناو ژیانێکی باشتر هەوڵ دەدەن بگەن بە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.

دەرماڵەی خوێندکاران لە ساڵی 2014 ەوە و لەوەتەی قەیرانی دارایی بەرۆکی هەرێمی گرتووە بڕدراوە، بۆیە خوێندکاران داوای گێڕانەوەی دەرماڵەکانیان دەکەن، دەڵێن بێ دەرماڵە، ناتوانن درێژە بەخوێندن بدەن.

سەرچاوە: AFP

XS
SM
MD
LG