Accessibility links

خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و داوای دەرماڵەی خوێندن دەکەن


ماوەی دوو ڕۆژە خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە و کۆلێجی زانستە پڕاکتیەکیەکانی هەڵەبجە هاوشێوەی خوێندکارانی ژمارەیەک زانکۆکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، گردبوونەوە و ناڕەزایی ئەنجام دەدەن و داوای پێدانی دەرماڵەی خوێندن دەکەن، ڕۆژی سێشەمە 23-11-2021 ڕێگای سەرەکی هەڵەبجە سلێمانیان داخست و بایکۆتی پرۆسەی خوێندنیان کرد، ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجەش پشتیوانی خۆی بۆ داواکاری خۆپیشاندەران دووپاتکردەوە.

ژینۆ عەلی خوێندکارە و یەکێک بوو لە خۆپیشاندەرەکان لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند"داواکاری ئێمە لە سەرجەم زانکۆکان ڕوونە، داوای بڕە پارەیەکی کەم دەکەین، ئەگەربێت و ئەو بڕە پارەیەی کە لە خوێندنی ئێواران دەدرێت بەحکومەت بە ئێمەی بدەن هیچ گرفتێکمان نامێنێت، بەتوندیش سەرکۆنەی ئەو سوکایەتیە دەکەین کە بەرامبەر بە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی کراوە .

زانا محمد خوێندکارێکی دیکەی زانکۆیە و لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" وەک سەرجەم خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان ئەمڕۆ بەشداریمان کردوە و تەنها داوای دەرماڵە دەکەین کە زیاترلە 5 ساڵە نەیانداوە بە خوێندکاران".

د. ڕەنجدەر شێرزاد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران ڕایگەیاند" داوکاری خوێندکاران ڕەوایە و پشتیوانی ئەنجومەنی زانکۆی هەیە، ئێمە خۆمان لەگەڵیاندا هاتووین تاوەکو هەم چاودێریان بکەین و هەمیش دۆخی نەخوازراو ڕوو نەدات و بەریەکەوتنیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە نەبێت".

خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە کاتێکدایە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی چەند ساڵێکە بە هۆکاری قەیرانی دارایی، دەرماڵەی خوێندنی خوێندکارانی ڕاگرتووە، ئەمەش نیگەرانی خوێندکارانی لێکەوتووەتەوە و لە چەند پارێزگایەکیش گرژی و ئاڵۆزی بەدوای خۆیدا هێناوە، کە بوەتە هۆی بریندابوونی ژمارەیەک پۆلیس و خوێندکار.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:08 0:00


XS
SM
MD
LG