Accessibility links

ئێران دەڵێت دەستی بەسەر کەشتییەکی بیانیدا گرتووە


سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند دەستی بەسەر کەشتییەکی بیانیدا گرتوە کە سوتەمەنی لە کەنداوی دەوڵەمەند بە نەوتدا بە "قاچاخ دەبرد".

فەرماندەیەکی سوپای پاسداران ئەحمەد حاجیان گوتی 11 کەس لە تیمی کەشتییەکە دەستگیر کراون بەڵام ناسنامەیانی ئاشکرا نەکرد کە خەڵکی چ وڵاتێکن و وردەکاری لەسەر کەشتییەکەش نەدا.

ئاژانسی هەواڵی نیمچە فەرمی فارس کە نزیکە لە سوپای پاسدارانەوە، گرتە ڤیدیۆییەکانیان بڵاوکردەوە کە بەلەمی خێرا پیشان دەدەن ڕێگە لە کەشتییەک دەگرێت و پاسەوانە دەمامککراوەکان دەچنە نێو کەشتییەکەوە.

لە مانگی دووەوە ئێران و ئیسرائیل لە " شەڕێکی سێبەر"دان کە تیایدا کەشتییەکانی کە پەیوەندیان بە هەر یەک لەو وڵاتانەوە هەیە لە ئاوەکانی سەرانسەری کەنداودا هێرشیان دەکرێتە سەر.

ئەمەریکا و ئیسرائیل ئێران تۆمەتباردەکەن بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) و موشەک بۆ نائارامکردنی ناوچەکە.



XS
SM
MD
LG