Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا: بەڵێنەکانی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە‌هێز و مۆسگەرە


ئەمەریکا ڕۆژی شەممە هۆشداری دا کە توانای دامەزراندنی " هێزێکی زۆری"لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە لە کاتێکدا ڕووبەڕووی پرسیارەکان بووەتەوە سەبارەت بە خواستی بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە ناوچەکەدا.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لۆید ئۆرستن لە کۆنفراسنی ماناما لە پایتەختی بەحرەین ڕایگەیاند کە هەموو بژاردەکان کراوە دەبن ئەگەر دیپلۆماسی شکستبهێنێت بۆ ڕاگرتنی بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران.

لۆید ئۆستن گوتی " با ڕاشکاوانە بین: پابەندبوونی ئەمەریکا بە ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەهێز و مسۆگەرە."

کاربەدەستانی هەرێمەکە نیگەرانن لەمەڕ بەڵێنەکانی ئەمەریکا بۆ هەرێمەکە، بەتایبەتی لەو کاتەوەی هەوڵ دەدات لەگەڵ ئێراندا بگات بە ڕێککەوتنێکی ناوکی و پاش ئەوەی بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە ئەفغانستان کشایەوە.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا گوتی " لەم چەند مانگەی دوواییدا ڕەفتارەکانی ئێران هاندەرنەبوون بەتایبەتی لە کاتێکدا بەرنامەی ناوکی فراوانکردووە."

هەرچەندە وەزیری بەرگری گوتیشی " دۆست و دوژمنیش دەزانن" ئەمەریکا توانایی هەیە هێز جێگیر بکات.

ئۆستن ڕۆژی شەممە ئەوەشی دووپاتکردەوە کە ئەمەریکا زیاتر بە دوای چارەسەرێکی دیپلۆماسیدا دەگەڕێت چونکە لە بەڕێوەبەرایەتی بایدندا دیپلۆماسی " ئامرازی یەکەمە لە بژارەکاندا".

XS
SM
MD
LG