Accessibility links

ئاژانسی چاودێری دەرمانی یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی لە بەکارهێنانی حەبی مێرک دەکات بۆ چارەسەری کۆڤید-19


ئاژانسی چاودێری دەرمانی یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی هەینی پشتیوانی لە بەکارهێنانی دەستبەجێی حەبی مێرک کردبۆ چارەسەرکردنی کۆڤید-19. پێش ڕێگەدانە فەرمییەکەی بەکاربهێنرێت و هەروەها ئاژانسەکە هاوکاتی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستیکردوە بە پێداچوونەوە بۆ حەبی دژە ڤایرۆسی فایزەر.

ئەو دوو حەبە کە لەلایەن کۆمپانیا زەبەلاحەکانی دەرمانی ئەمەریکاوە بەرهەمێنراون، هەنگاوێکی بەهێزن لە شەڕی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەک توێژینەوەکان دەریانخستوە، مەترسی مردن بە هۆی کۆرۆناوە کەمدەکاتەوە.

ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا (EMA) ڕایگەیاند کە لەکاتێکدا حەبی مێرک هێشتا بەکارهێنانی بە شیوەی فەرمی پەسەند نەکراوە، بەڵام پێشنیاری ئەوەی کردوە کە لە27 وڵاتی یەکێتی ئەوروپا و لەبارێکی ناکاودا گەر پیویست بوو ئەو وڵاتانە بتوانن بڕیار بدەن کە لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبووندا بەکاری بهێنن یان نە.

ئەو ئاژانسە لە راگەیەندراوێکدا گوتی "ئەو دەرمانەی کە لە ئێستادا لە یەکێتی ئەوروپا بە شێوەی فەرمی بەکارهێنانەکەی پەسەندنەکراوە، دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو تووشبوانەی کۆڤید-19 کە پێویستیان بە ئۆکسجین نییە و ئەگەری ئەوەی هەیە قورسی تووشی ڤایرۆسەکە ببن.

ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا ڕایگەیاندوە کە حەبی مێرک نابێت لەلایەن ژنانی دووگیان یان ئەو ژنانەی کە ڕێگاکانی ڕێگریکردن لەدووگیانی بەکارناهێنن، نابێت بەکاربهێنرێت.

هەروەها ئاژانسەکە دەشڵێت " توێژینەوەیەکی پزیشکی لەسەر ئاژەڵان کراوە لەو بارەیەوە و دەریانخستووە کە حەبی مێرک دەتوانێت کاریگەری بخاتە سەر گەشەکردن منداڵ لە سکی دایکیدا.

ئەو ئاژانسە بنکە لە ئەمستردامە دەڵێت کە هیواخوازە تا کۆتایی ساڵ بڕیاری ڕەزامەندی فەرمی بۆ حەبی مێرک کە هەروەها بە مولنوپیرئەڤیر ناسراو دەربکرێت.

لەلایەکی تریشەوە ئاژانسەکە دەستی کردووە بە پێداچوونەوە بۆ حەبی فایزەر بۆ ئەوەی بتوانێت پێشنیار و ئامۆژگارییەکی هاوشێوەش بۆ ئەو حەبە ڕابگەیەنێت.

XS
SM
MD
LG