Accessibility links

ڕۆژنامەوانە ئەمەریکاییەکە لە میانمار ئازاد دەکرێت


دانی فینیستەر، ڕۆژنامەوان
دانی فینیستەر، ڕۆژنامەوان

ڕۆژنامەوانێکی ئەمەریکایی کە لە مانگی 5ی ڕابردووەوە دەستگیرکراوە لە میانمار، ئێستا ئازاد کراوە و لە وڵاتەکەش دەنێردرێتە دەرەوە پاش ئەوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بڕیاری 11 ساڵ زیندانیکردنی لەسەر درا.

دانی فینیستەر، لە یانگوونەوە براوە بۆ نایپیاداو، پایتەختی میانمار، وەک کاربەدەستێک بە ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پرێسی ڕاگەیاندووە بەو مەرجەی ناوی نەهێنرێت، دەشڵێت دانی لە یانگوون لە گرتوخانە بووە و دەنێردرێتە دەرەوە.

ئەم ڕۆژنامەوانە ئەمەریکاییە، بۆ نزیکەی ساڵێک لە میدیایەکی خۆجێی کاری دەکرد بە ناوی "فرۆنتایەر میانمار" و لە مانگی 5دا کاتێک دەیویست بە سەردان بگەڕێتەوە بۆ بینینی خێزانەکەی، دەستگیرکرابوو.
زاو مین تون، وتەبێژی ئەنجومەنی لەشکریی میانمار دەڵێت "دەتوانین پشتڕاستی بکەینەوە دانی ئازاد کراوە و دەگەڕێندرێتەوە، وردەکاری زیاتر دواتر بڵاودەکرێنەوە."

کاربەدەستێکیش لە فڕۆکەخانەی نایپیاداو، کە داوای کردووە ناوی نەهێنرێت پشتڕاستی کردۆتەوە، دانی فینیستەر سواری فڕۆکەیەک بووە و ڕۆیشتووە، بەلام ناڵێت بەرەو کوێ.

فینیستەر، 176 ڕۆژ لە گرتوخانە بووە و لە هەفتەی ڕابردوودا سزای 11 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا درا بەهۆی هاندانی جودابیران دژ بە لەشکر و پێکهێنانی نایاساییانەی ئەنجومەنەکان و هەروەهاش پێشێلکردنی یاساکانی کۆچبەریی.

وەهاش بڕیاربوو ڕۆژی سێشەممە ببرێتەوە بەردەم دادگا بە تاوانەکانی تێرۆریزم و نانەوەی ئاژاوەگێڕی، کە لەوانەبوو لەسەر ئەو تاوانانە، دانی فینیستەر، تەمەن 37 ساڵ، سزای زیندانیکردنی هەتا هەتایی لەسەر بدرایە.

XS
SM
MD
LG