حکومەتی ئەمەریکا سزای نوێی بەسەر لەشکر، پارتی دەسەڵاتدار و دوو بەرپرسی باڵای حکومەتی ئریتریادا سەپاندووە بەهۆی ڕۆڵیان لە ناکۆکییەکانی ئەتیوپیا.
ئۆفیسی کۆنترۆڵی سامانی بیانی لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە سزای سەپاندووە بەسەر هێزی بەرگری ئریتریا کە سەربازەکانیان لە هەرێمی تیگرای شانبەشانی هێزەکانی ئیتیوپیا شەڕیان کردووە، و تەنها پارتی دەسەڵاتداری ئریتریا، بەرەی گەل بۆ دیموکراسی ودادپەروەری.
ڕاوێژکار ئابوری پارتەکە هاگۆس گێبریهوت کیدان و بەرپرسی دەزگای زانیاری ئریتریا ئەبراها کاسا نەماریام یش لەگەڵ دوو کارداریی ئریتیریایی کە پەیوەندییان بە پارتی دەسەڵاتدارەوە هەبووە دەستنیشان کراون.
ئاندرێ گاکی بەرپرسی ئۆفیسی کۆنترۆڵی سامانی بیانی لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند "ئێمە ئەو ڕۆڵە بەردەوامەی ئەکتەرەکانی ئریترایی شەرمەزار دەکەین کە بەشداری توندوتیژیەکانی باکوری ئیتیوپیا دەکەن کە سەقامگیری و متمانەی دەوڵەتەکەی تێکداوە و کارەساتێکی مرۆیی لێکەوتووەتەوە."