Accessibility links

دەزگای FBI هۆشداری لەمەڕ مەترسی هاککەرە ئێرانییەکان ڕادەگەیەنێت


دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمەیرکا FBI هۆشداری داوە بە کۆمپانیا ئەمەریکاییەکان لەمەڕ هاککەرە ئێرانییەکان و پێ ڕاگەیاندون کە هاککەرەکان سەردانی ماڵپەڕەکانی پەیوەست بە تاوانی سایبەری دامەزراوە بیانی و ئەمەریکایەکانیان کردووە بە ئامانجی دەستکەوتن و دزینی داتاکان لەو ماڵپەڕانە. هەروەها دەشڵێت دەکرێت ئەو زانیارییانە لەلایەن هاککەرەکانەوە دواتر بۆ هاککردنی ئەو دامەزراوانە بەکار بهێنرێن.

کەناڵی CNN کە وێنەیەکی ئاگادارکردنەوەکەی دەستکەوتووە، لە راپۆرتێکدا سەرەڕای ڕاگەیاندنی هەواڵەکە، دەشڵێت لە ئاگادارکردنەوەکەیFBI دا کە هێشتا ڕوون نەبووەتەوە کە کام گروپ لە هاککەرە ئێرانییەکان لە پشتی ئەو کارەدان و هەروەها ئایا پەیوەندیان بە حکومەتی ئێرانەوە هەیە یان نە؟!

بەرپرسانی ئەمەریکا ئێران لە دوای ڕوسیا و چین، وەک سێیەمین هەڕەشەی گەورەی سایبەری لە دژی ئەمەریکا ناو دەبەن. FBI لە راپۆرتێکدا پێشتر هۆشداری دابوو لەسەر سەردانی هاککەرە ئێرانییەکان لە ماڵپەڕی دارک وێب، کە زانیاری لەسەر قوربانییانی هاککردن بڵاودەکاتەوە.

لە یەکێک لە دوا نمونەکانیشدا بەرپرسانی ئەمەریکا لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو و دوابەدوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، زانیارییەکانی FBI و دەزگای ئاسایشی سایبەری ئەو وڵاتەیان لەسەر هاککردنی زانیاری دەنگدەرانی ئەمەریکا لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، پشتڕاستکردوە.

XS
SM
MD
LG