Accessibility links

چاوی واشنتۆن: سەقامگیریی عێراق پاش هەڵبژاردن


چاوی واشنتۆن: سەقامگیریی عێراق پاش هەڵبژاردن
please wait

No media source currently available

0:00 0:40:00 0:00

موستەفا ئەلکازمی، سەرەک وەزیری عێراق زوویەکی ڕۆژی یەکشەممە لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاری بوو، ئەو هەوڵە لەڕێی 3 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بە بۆمب چێنراوەوە درابوو و نێردرابووە سەر ماڵەکەی لە ناوچەی سەوز لە بەغدا.

چاوی واشنتۆن: سەقامگیریی عێراق پاش هەڵبژاردن
موستەفا ئەلکازمی، سەرەک وەزیری عێراق زوویەکی ڕۆژی یەکشەممە لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاری بوو، ئەو هەوڵە لەڕێی 3 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بە بۆمب چێنراوەوە درابوو و نێردرابووە سەر ماڵەکەی لە ناوچەی سەوز لە بەغدا. سەرۆک جۆو بایدن، لە ڕاگەیەندراوەکەی ڕۆژی یەکشەممەیدا دەڵێت بەڕێوبەرایەتی ئەمەریکا ئامادەیە بۆ یارمەتی و کۆمەکی هێزە ئاسایشییەکانی عێراق بۆ ئاشکراکردنی ئەوانەی بەرپرسیارن لەو هێرشە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەو پێشنیازە دووبارە دەکاتەوە.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و بۆمبەکانیش دروستکراوی ئێران بوون.
یونامی دەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق داوایەک ئاڕاستەی عێراقییەکان دەکات بۆ هێورکردنەوەی ڕەوشەکە و دەڵێت پێویستە بە ئەرکی بەرپرسیارانەی خۆیان هەڵسن و ڕەوشەکە ئارام بکرێتەوە و بەشداربن لە دیالۆگدا بۆ دورکەوتنەوە لە پشێوی سیاسی و بەرژەوەندی نیشتمانیی عێراق بپارێزن.

کۆمێنتی خۆت لە ڕێگەی فەیسبوکەوە بنووسە

XS
SM
MD
LG