Accessibility links

وڵاتانی دراوسێی بێلاروس دەڵێن قەیرانی کۆچبەران دەبێتە هۆی مەترسی ڕوودانی جەنگ


Migrants

وڵاتانی هاوسنووری بێلاروس ڕۆژی پێنجشەممە نیگەرانی خۆیان دەربڕی لەمەڕ قەیرانی زیادبوونی ژمارەی کۆچبەران کە هەوڵی بەزاندنی سنوورەکانیان دەدەن بۆ ناو یەکێتی ئەوروپا، کە ئەشێ ببێتە هۆی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی.

لیتوانیا، ئیستۆنیا و لاتڤیا "هێرشە ئاڵۆز و بە ئەنقەستیەکانی بێلاروسیان سەرکۆنە کرد، کە هەڕەشەیەکی ڕژد بۆ سەر ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا دروست دەکات" هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بێلاروس کۆچبەران وەک چەک بەکاردێنێت.

لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی وەزیرانی بەرگری لیتوانیا، لاتڤیا و ئیستۆنیدا هاتووە "ئەمە ئەگەری وروژاندن و ڕووداوی ڕژد زیاتر دەکات، کە دەشێ شەڕی سەربازی لەناوچەکەدا زیاد بکات".

دەسەڵاتداران لە وارشۆ دەڵێن "ئەو کۆچبەرانە لە ناو بێلاروسیا بەرد و لقی داریان هاویشتۆتە پاسەوانەکانی سنووری پۆڵەندی لە کاتی شەودا و هەوڵی بەزاندنی سنورەکەیان داوە کە تەلبەند کراوە وەک هەوڵێکی نوێ بۆئەوەی خۆیانن بگەیەنن بە یەکێتی ئەوروپا.

یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی چوارشەممە بێلاروسی تۆمەتبار کرد بە زیادکردنی هێرشەکانی بۆ سەر یەکێتی ئەوروپا بە هاندانی هەزاران کۆچبەر کە لەو ناوچانەی وێران بوون بە جەنگ هەڵدێن و هەوڵ دەدەن بپەڕنەوە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، یەکێتی ئەوروپاش ئامادەکاری دەکات بۆ سەپاندنی سزای نوێ لەسەر بێلاروس.

ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی بیلاروسیا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی هەر سزایەکی کرد، لەوانەش داخستنی گواستنەوەی گاز و کەلوپەلی سروشتی لە ڕێگەی بیلاروسەوە.

گابریلیوس لاندسبێرگی وەزیری دەرەوەی لیتوانیا دەڵێت، لیتوانیا داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە گفتوگۆ بکات لەسەر دروستکردنی "ڕێڕەوێکی مرۆیی" لە سنووری بێلاروسیا بۆ ئەوەی کۆچبەران بگەڕێننەوە بۆ وڵاتانی خۆیان.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG