Accessibility links

تورکیا و هەنگاریا تەنها دوو وڵاتی هاوپەیمانێتی ناتۆن کە بانگهێشتی لوتکەی دیموکراسی سەرۆک بایدن نەکراون


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە لێدوانێکی نوسراودا ڕایگەیاند کە سەرۆک جۆو بایدن میوانداری کۆبوونەوەیەکی لوتکەی ئۆنلاین دەکات کە سەرۆکانی جیهان، ڕێبەرانی ڕێکخراوی مەدەنی و سێکتەرە تایبەتەکان تیایدا بەشداری دەکەن.

بڕیارە ئەو کۆبونەوەیە بەناوی لوتکەی دیموکراسی لە مانگی 12 ئەنجام بدرێت و چەندین وڵات بانگهێشت دەکرێن لە ناویاندا عێراقیش. ڕۆژنامەی پولیتیکۆ لیستی ئەو وڵاتانەی بڵاو کردووەتەوە کە بانگهێشتکراون و دەڵێت ئیدارەی ئەمەریکا دوو ئەندامی ناتۆ، تورکیا و هەنگاریای بانگهێشت نەکردووە، کە لەم دواییانەدا بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕەخنەیان لێگیراوە بەهۆی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤەوە.

بەربەست و دەرفەتەکان بۆ دیموکراسیەکانی جیهان لە جێگای سەرەنجی کۆبوەوەکە دەبێت و هەروەها ئەم کۆبوونەوەیە دەرفەت بۆ سەرکردەکانی جیهان دەڕەخسێنێت تا پابەندبوونیان بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و بەرگریکردن لە دیموکراسی بخەنە ڕوو.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە دەرفەتێک بۆ ئەمەریکا دروست دەکات کە گوێ لە بەشداربووان لە سەرانسەری جیهانەوە بگرێت لەسەر پشتیوانیان بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی لە جیهاندا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایشیگەیاند بەر لە یەکەم لوتکەیی، ئێمە تاوتوێی بابەتەکە لەگەڵ شارەزایانی حکومەتەکان، ڕێکخراوە هەمەلایەنەکان، خێرخوازەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی و کەرتی تایبەتدا دەکەین بۆ وەرگرتنی بیروڕا لەسەر سێ بابەتی سەرەکی کە بریتین لەم خاڵانە:

  1. بەرگری لە دژی زۆرداری
  2. چارەسەرکردن و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی
  3. پێشخستنی ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ

XS
SM
MD
LG