Accessibility links

رێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە تەرمی کۆڵن پاوڵ


ئەمڕۆ هەینی هاوڕێیان، خێزان و هاوکارانی پێشووی لە کڵێسەی کاتدرائی نیشتمانی لە واشنتۆن کۆبوونەوە بۆ ڕێزگرتن لە تەرمی کۆڵن پاوڵ. کۆڵن پاوڵ، یەکەم وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کە ئافریکایی ئەمەریکایی بووە و گەورە ئەفسەری لەشکریش بوو، لە تەمەنی 84 ساڵیدا بەهۆی کۆڤید 19 و ئەو ئاڵۆزیانەی لە تەندروستیدا بۆی دروستبووبوو لە مانگی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد.

ئەم ڕێوڕەسمە لە ڕۆژێکی خۆرەتاوی سارد دا بە ڕێوەچوو، چەندین کەسایەتی و دۆستانی لە سەرتاسەری لایەنە سیاسی و سەربازییەکانەوە ئامادە بوون، لەوانە سەرۆکەکانی پێشوو؛ جۆرج دەبلیو بۆش و باراک ئۆباما و وەزیرانی پێشووی دەرەوە جەیمس بیکەر،کۆندۆلیزا ڕایس، هیلاری کلینتۆن و وەزیری بەرگری پێشوو ڕۆبێرت گەیتس و سەرۆکی ئێستای سەرۆکایەتی ئەرکانی لەشکری هێزە هاوبەشەکان ژەنەڕاڵ مارک میلی و هەروەها رێبەرانی دیکەی کاروباری لەشکری و بەرێوبەرایەتییەکان.

سەرۆک جۆو بایدن ئامادەی پرسەکە بوو بەڵام بڕیار نەبوو قسە بکات، هاوکات هەر دوو سەرۆکەکانی پێشووی ئەمەریکا؛ بیڵ کلینتۆن، کە تازە لە نەخۆشییەکەی چاک بۆتەوە و دانۆڵد ترامپیش کە کاتیخۆی کۆڵن پاوەڵ ڕەخنەی لێگرتبوو، ئامادە نەبوون.

کاریگەری کۆڵن پاوەڵ هەتا ئەوکاتەی خانەنشین بوو لە بەرزترین ئاستەکانی دامەزراوەی بەرگری ئەمەریکادا هەستی پێدەکرا. لۆید ئۆستن کە لە مانگی یەکی ئەمساڵدا بوو بە یەکەم وەزیری بەرگری ڕەشپێست، پاوڵی وەک هاوڕێ و مامۆستای پیشەیی خۆی وەسف دەکرد. هاوشێوەی کۆڵن پاوڵ؛ لوید ئۆستنیش بەرزبۆوە بۆ سوپا بۆ ئەوەی ببێتە ژەنەراڵێکی چوار ئەستێرە.

لە ڕۆژی مردنی کۆڵن پاوڵدا، ئۆستن بە "یەکێک لە گەورەترین سەرکردەکان کە تاوەکو ئێستا بینیومانە" وەسفی کرد.

XS
SM
MD
LG