Accessibility links

ئەوروپا لە ئێستادا چەقی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنایە


بەڕێوەبەری هەرێمی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ئەوروپا گوتی کیشوەری ئەوروپا ئێستا چەقی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید-19 یە، کە بە لە سەدا 59ی هەموو حاڵەتەکان لە ئاستی جیهان هەژمار دەکرێت.

هانس کلوگ ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە کۆپنهاگن ڕایگەیاند لە ئێستادا خێرایی بڵاوبوونەوەی پەتاکە لە 53 وڵاتی ناوچەکە نیگەرانیەکی زۆر گەورەیە، ئاماژەشی بەوە کرد حاڵەتە نوێکانی جۆری دێلتا خەریکە دەگاتە بەرزترین ئاست.

کلوگ دەڵێت" بەپێی دوایین داتای ئاژانسەکە دەریدەخات ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکە لە نەخۆشخانەکان دەمێننەوە دووهێندە زیادییان کردوە لە هەفتەیەکدا.

ئەو ئاماژەی بەوەش کرد کە کاربەدەستان زیادبوونی حاڵەتەکانیان لە نێو هەموو چین و توێژێکدا بەدی کردوە، بەڵام بەشێوەیەکی زیاتر حاڵەتەکانی توشبوون لە نێو بەتەمەنەکاندا زیادی کردوە کە جێگەی نیگەرانیە.

دەشڵێت مانای ئەوەیە خەڵکانی زیاتر لە نێو ئەو کەسانەدا بە ڕێژەی زیاتر گیانلەدەستدەدەن کە دۆخێکی تایبەتیان هەیە، هەروەها بە ڕێژەی 75٪ ی ئەوانەی گیانلەدەستدەدەن لە نێوان ئەو کەسانەدان کە تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیدایە.

کڵوگ دەڵێت یەکێک لە پێشبینیە باوەڕپێکراوکان تر نیشانی دەدات کە دەشێت ئەوروپا تا سەرەتای مانگی دوو نیو ملیۆن حاڵەتی دیکەی گیانلەدەستدان بە کۆڤید-19 بەخۆیەوە ببینێت، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت.

هەروەها ئاماژەی بە ڕێژەی بەرزی و نزمی کوتانەکان کرد کە خەڵکی ڕێنماییە تەندروستیەکانیان خاوکردۆتەوە لە سەرانسەری هەرێمەکە و بە هۆکاری بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوونی لە قەڵەمدا.

لە کاتێکدا ملیارێک بەشە ڤاکسین دابەشکراوە، لە ئەوروپا تەنها لە سەدا 47ی کۆی دانیشتوان بەتەواوی خۆیان کوتاوە، ئەو دەڵێت لە هەشت وڵاتدا بەلایەنی کەمەوە لەسەدا 70ی خەڵک بە تەواوی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە، کڵوگ ئاماژە بەوەش دەکات کە ڕێژەی کوتان لە دوو وڵاتی هەرێمەکەدا لە خوار 10٪یە.

کڵوگ هانی ئەو وڵاتانەی دا کە ڕێژەی کوتان تێیاندا کەمە ڕێژەی کوتان زیاد بکەن، بەتایبەتی لە نێوان چینی بەساڵاچووان. ئەو هانی ئەو وڵاتانەشی دا کە ڕێژەی کوتانیان تێدا زۆرە، هاوکاری ئەو وڵاتانە بکەن کە دەستڕاگەیشتینیان بە ڤاکسینەکە کەمە.

بەڕێوەبەری هەرێمی WHO گوتی "دەبێت پالانەکانمان لە کاردانەوە بەرامبەر بەرزبوونەوەی حاڵەتەکان بگۆڕین بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەکان".

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG