Accessibility links

هەڵبژاردن لە سەرانسەری ئەمەریکا بەڕێوە دەچێت


ڕۆژی سێشەممە لە سەرانسەری ئەمەریکا هەڵبژاردن بۆ چەندین پۆستی جیاجیای ئاستی ویلایەتەکان بەڕێوە دەچن و ئەم هەڵبژاردنانە یەکەم هەڵبژاردنن بۆ تاقیکردنەوەی کۆت وبەندی نوێی دەنگدان لە هەندێک لە ویلایەتەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کۆماریدا و دەرفەتێک بۆ بەرپرسانی هەڵبژاردنەکانیش دەڕەخسێنێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی زانیاری هەڵەی ساڵێک لەسەر ئاسایشی دەنگدان.

کاربەدەستان دەڵێن خستنەڕووی کردارەکان بە شێوەیەکی ئاسایش و ڕەوایانە دەشێن یارمەتیدەربن بۆ دڵنیاکردنەویە ئەوانەی کە گومانیان لەسەر هەڵبژاردنەکەی ساڵی ڕابردوو هەبوو و ئامادەکاریش دەکەن بۆ هەڵبژاردنی ساڵی داهاتووی کۆنگرێس کە بە مێدتێرم ناسراوە.

دەنگدەران لە چەند ویلایەتێکدا ڕووبەڕووی یاسای دەنگدانی توندتر دەبنەوە بەهۆی ئەو ڕێوشوێنە یاساییانەی لەو ویلایەتانە دەرکراون کە لە ڕووی سیاسییەوە لەلایەن کۆماریەکانەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن. شارەزایان پێیانوایە ئەمڕۆ سێشەممە دەبێتە هەلێک بۆ بەرپرسانی هەڵبژاردن بۆ پەروەردەکردنی دەنگدەران و بەرەنگاربوونەوەی ئەو زانیاریە نادروستانەی کە هێشتا لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2020 بڵاو دەکرێنەوە.

لە دەنگدانەکەی ئەمڕۆدا زۆر لە سەرنجەکان لەسەر هەردوو ویلایەتی ڤێرجینیا و نیو جێرسی دەبن، کە تیایدا دەنگدەران دەنگ بۆ فەرمانڕەوا و پۆستەکانی تری هەردوو ویلایەتەکە دەدەن. لە شوێنەکانی تری وڵاتدا دەنگدەران دەنگ بۆ پۆستە خۆجێهییەکان دەدەن وەکو شارەوان و ئەجومەنی شارەوانی و دەستەی باڵای خوێندنگاکان.

XS
SM
MD
LG