Accessibility links

ڕاوێژکاری ئاسایشی ئەمەریکا ڕەخنەی توند لە چین دەگرێت


گەورە کاربەدەستێکی ئەمەریکا ڕەخنە لە وڵاتی چین دەگرێت و دەڵێت "شکستی تێکدەرانەی چین کێشەیە لەبەردەم کاری جیهانیدا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەشوهەوا."

جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سەرۆک جۆو بایدن دەڵێت، زۆربەی وڵاتانی جیهان بەرەوپێشچوون بەدەست دەهێنن لە کۆبوونەوە لوتکەییەکەی گلاسکۆدا بەهۆی "لەرزینە ڕاستەقینەکەی وزەوە" بە درێژایی ئەم ساڵی 2021ە.

سولیڤان لە فڕۆکەی سەرۆکایەتیدا و بە لە نیشتنەوەی لە سکۆتلاند، ڕوو لە پەیامنێران و دەپرسێت "ئێستا پرسیارەکە لەوەدایە ئایا دەتوانین هاوڕایی بێنینە ئاراوە لە نێوان وڵاتانی جیهاندا؟
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سەرۆک بایدن دەڵێت "هەندێک ڕوانینی توندڕەوانە هەن، لەوانە وڵاتی چین، کە نوێنەرایەتییەکەی لەسەر ئاستی سەرکردایەتی نییە لە کۆبوونەوە لوتکەییەکەی گلاسکۆدا و ئێمەش بڕوامان وایە پێویستە بێژینگ بە ئاڕاستەی خواستێکی گەورەدا وابەستەی بەرەوپێشچوون بێت ، لەکاتێکدا هەنگاوی بەرەوپێش دەنرێن." هەروەهادەشڵێت "بەردەوام جەخت لەوە دەکەینەوە" و ئاماژەیشی بەوە کرد کە جیاوازی نێوان هەوڵەکانی ئەمەریکا بە ڕێبەرایەتی جۆو بایدن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و هەڵوێستی نەرێنیانەی وڵاتی چین لەوەدایە کە بێژینگ خاونی هەڵوێستێکی "شکستخواردوی تێکدەرانەیە."

سەرۆکی چین یەکێکە لەو ناوە دیارانەی بەشداری لەم کۆبوونەوە گەورەیەی نەتەوە یەکگرتووەکان ناکات کە بڕیارە 2 هەفتە بخایەنێت لەمڕۆ دووشەممەوە.

XS
SM
MD
LG