Accessibility links

ئەمەریکا لە نزیکەوە چاودێری هەنگاوەکانی چین دەکات


بەرپرسێکی باڵای لەشکری ئەمەریکا گوتی واشنتن لە نزیکەوە سەرنج دەخاتە سەر هەوڵەکانی چین پەیوەست بە بنیاتنانی جبەخانەی لەشکری خۆی، ئەمەش وێڕای ئەوەی لۆید ئۆستنی وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕەتیکردەوە ئاماژە بەو راپۆرتانە بکات کە باس لەوەدەکەن چین دوو مانگ لەمەو بەر هەنگاوێکی گرنگی ناوە بە تاقیکردنەوەی موشەکی ڕەوت خێراتر لە دەنگ.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لۆید ئۆستن لە میانەی سەردانەکەی رۆژی دوو شەممەیدا بۆ تبلیسی پایتەختی جۆرجیا بە پەیامنێرانی گوت پێشکەوتنەکانی لەشکری چین بابەتێکی جێگای نیگەرانییە.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لەو بارەیەوە بدات گوتیئێمە لە نزیکەوە چاودێری چین دەکەین لە بواری بەرهەمهێنانی بۆ خۆپڕچەککردن هەروەها توانا پێشکەوتووەکانی و سیستمەکانی کە تەنها ئاستی گرژییەکان لە هەرێمەکەدا زیاددەکەن.

ئەوەی جێی ئاماژەیە، رۆژنامەی فاینانشڵ تایمز رۆژی یەکشەممە ئەو هەواڵەی بڵاوکردەوە کە چین لە مانگی هەشتدا موشەکێکی توانای ناوکی خێراتر لەدەنگی تاقیکردووەتەوە، بەڵام چین رۆژی دوو شەممە نکوڵی کرد لەوەی کە ئەو تاقیکردنەوەیەی ئەنجامدابێت و دەڵێت لە ڕاستیدا چین کەشتییەکی واڵایی ئاسمانی کە بەکاردەهێنرێتەوە تاقیکردەوە.

XS
SM
MD
LG