Accessibility links

تورکیا نوێنەرانی 10 وڵاتی جیهان لە ئانکەرە بانگ دەکات لەسەر داواکارییەکەیان بۆ ئازادکردنی ڕابەرێکی کۆمەڵگەی مەدەنی


تورکیا ڕۆژی سێشەممە نوێنەری 10 وڵاتانی جیهان لە ناویاندا ئەمەریکا و ئەڵمانیاشی بانگهێشت کرد، پاش ئەوەی داوای ئازادکردنی رابەرێکی کۆمەڵگەی مەدەنیان کردبوو کە بەندکردنی لەلایەن تورکیاوە پەیوەندیەکانی نێوان ئەنکەرە وڵاتانی رۆژئاوای تێکداوە.

عوسمان کەڤالای خێرخواز و چالاکوانی لەدایک بووی پاریس کە تەمەنی 64 ساڵانە، لە ساڵی 2017 وە لە بەندیخانەدایە بەبێ ئەوەی بەفەرمی تاوانباربکرێت و بووەتە هێمای ناسینگ فراوانی روولەزیادبووی سەرۆک رەجەب تەیب بەرامبەر بە جودابیران .

عوسان کەڤالای چالاکوانی تورکی رووبەڕوی زنجیرەیەک تۆمەت دەبێتەوە کە پەیوەستن بە ناڕەزاییەکانی ساڵی 2013 ی دژ بە حوکمەتی تورکیا و هەروەها کودەتا لەشکریە شکستخواردەکەی ساڵی 2016 . بەڵام کاڤاڵا نکوڵی لەو تۆمەتبارکردنە دەکات.

لە بەیانامەیەکدا رۆژی دوو شەممە کەنەدا، دانیمارک، فینلەندا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، نیوزیلاند، نەرویژ، سوید و ئەمەریکا داوای بڕیارێکی ڕەوا و خێرایان کرد لەمەڕ کەیسی زیندانیکردنەکەی عوسمان کاڤالا.

XS
SM
MD
LG