Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستی بە ملیۆنان دۆلارە بۆ یارمەتیدانی ئەفغانستان


ئاژانسە فریاگوزارییە مرۆییەکان هۆشداری دەدەن کە زیاتر لە 3 ملیۆن منداڵ لە مەترسی گەورەی بەدخۆراکیدان.

ئەندامانی گروپی 20 وڵاتە پیشەسازی دوای کۆبوونەوە بە بەپەلەکەی ڕۆژی سێشەممەیان بەڵێنیان داوە بە دابینکردنی ملیاران دۆلار بۆ هاوکاری لە پێناو ڕێگریکردن لە دروستبوونی کارەساتی مرۆیی لە ئەفغانستان.

لە کاتێکدا وەرزی سەرما لەئەفغانستان نزیک دەبێتەوە ئاژانسە فریاگوزارییەکان دەڵێن ملیۆنان کەس پێویستیان بە یارمەتی بەپەلە هەیە.

سەلام جەنابی نوێنەری یونیسێف لە ئەفغانستان دەڵێت "ئێمە پێشبینی دەکەین نزیکەی 3 ملیۆن منداڵ بە هۆی نەخۆشی و بەدخۆراکیەوە دەناڵێنن- یەک ملیۆنیان بە ڕاستی لە دۆخێکی خراپدان و لە ململانێی ژیان و مەرگدان چونکە پێویستیان بە چارەسەر هەیە لەبەرئەوەی زیاد لەرادە توشی بەدخۆراکی بوون."

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئەفغانستان پێویستی بە ملیاران دۆلار هەیە بۆ ڕزگارکردنی ئابوری و خۆلادان لە کارەسات.

ئەندامانی گروپی-20 ڕۆژی سێشەممە کۆبونەوەیەکی فریاگوزارییان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی قەیرانەکە.

XS
SM
MD
LG