وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆڵو ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند " تورکیا ئەوەی پێویستە بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی ئەنجامی دەدات، پاش تاوسەندنی هێرشەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەسەر سنوورەکان."
سەرۆکی تورکیا ڕەجیب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند ئەنقەرە لۆمەی یەپەگەی کردووە بە ئەنجامدانی ئەو هێرشەی کە بووەتە هۆی کوشتنی دوو پۆلیسی تورکیا. تورکیا دەڵێت ئەم کارە ئارامی شکاند و سوورە لەسەر لەناوبردنی ئەو هەڕەشانەی لە باکوری سوریاوە سەرچاوەیان گرتووە.
تورکیا دەڵێت پۆلیسەکانی لە هەرێمی عەزاز-ی باکوری سوریا ڕۆژی یەکشەممە لە لایەن یەپەگەوە هێرشیان کراوەتە سەر.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە ئەنقەرە، چاوشئۆغڵو وتی "ئەمەریکا و ڕوسیا بەڵێنەکانیان نەبردووەتە سەر بۆ دڵنیابوون لە کشانەوەی یەپەگە لە ناوچە سنووریەکانی سوریا."
یەپەگە کە لە شەڕی داعشدا هاوپەیمانی ئەمەریکا بوو لەلایەن تورکیاوە بە ڕێکخراوێکی تیرۆستی دادەنرێت.