Accessibility links

دوو ڕۆژنامەوانی فلیپینی و ڕووسیایی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بەدەستدەهێنن


کۆمیتەی نۆبڵی نەرویژی ڕۆژی هەینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەخشی بە ڕۆژنامەنووسان ماریا ڕێسای فلیپینی و دیمیتری موراتۆڤی ڕووسیا" بۆ هەوڵەکانیان بە مەبەستی پاراستنی ئازادی ڕادەربڕین، کە مەرجی سەرەکی دیموکراسی و ئاشتی بەردەوامە."

لە مەڕاسیمێکدا لە ئۆسلۆ، سەرۆکی کۆمیتەی نۆبڵی نەرویژی، بێریت ڕیس ئاندەرسن، براوەکانیخەڵاتەکەی ڕاگەیاند و وتی" خاتوو ڕیسا و بەڕێز موراتۆڤ خەڵاتی ئاشتی وەردەگرن بۆ کارە بوێرانەکانیان لە پێناو ئازادی ڕادەربڕین لە فلیپین و ڕووسیا ."

لە بەیاننامەیەکدا کۆمیتەکە ڕایگەیاند ماریا ڕێسا ڕۆژنامەنووسی فلیپینیبۆ کارەکانی لەپێناو ئازادی ڕادەربڕینی بێترسانە بۆ ئاشکراکردنی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و بەکارهێنانی توندوتیژی و دەسەڵاتی تاکڕەوانە لە وڵاتەکەیدا خەڵاتەکەی پێبەخشراوە. وەکو ڕۆژنامەوانێکی بنکۆڵکاری و هاودامەزرێنەری کۆمپانیای دیجیتاڵ میدیای ڕاپلەر، ڕێسا سەرنجی خستبۆ سەر هەڵمەتی مشتومڕلەسەری دژە موخەدەراتی سەرۆک ڕۆدریگۆ دوتێرتێ.

خاتوو ڕێسا و ڕاپلەر بەڵگەنامەیان لەسەر ئەوەش کۆکردۆتەوە کە چۆن میدیا بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ، هەراسانکردن و سەرکوتکردن و هەلخەڵەتاندنی ڕای گشتی بەکار دەهێنرێت.

کۆمیتەکە ڕێزی لە ڕۆژنامەوانی ڕووسیایی دمیتری مۆراتۆڤ گرت بۆ کارەکانی دەیان ساڵەی بۆ بەرگری کردن لە ئازادی ڕادەربڕین لە ڕووسیا لە ڕەوشێکی زۆر سەختدا. لە ساڵی 1993دا، بە هاوبەشی ڕۆژنامەی سەربەخۆی نۆڤایا گازێتای دامەزراند و لە ساڵی 1995ەوە سەرنووسەری ئەو ڕۆژنامەیە بووە. ئەو ڕۆژنامەیە بە سەربەخۆترین ڕۆژنامەی ئەمڕۆی ڕووسیا دادەنرێت، لەگەڵ هەڵوێستێکی ڕەخنەگرانەی بنەڕەتی بەرامبەر بە دەسەڵات.

کۆمیتەکە گوتی ڕۆژنامەگەریی لەسەر بنەمای ڕاستییەکان و بە شێوەیەکی پیشەیی ئەو ڕۆژنامەیە وایکردووە کە ببێت بە سەرچاوەیەکی گرنگی زانیاری لەسەر لایەنە سانسۆرکراوەکانی کۆمەڵگای ڕووسیا. چەندین وتاری گرنگی لەسەر ئەو بابەتانە بڵاوکردۆتەوە کە بریتین لە گەندەڵی، توندوتیژی پۆلیس، دەستگیرکردنی نایاسایی، ساختەکاریی هەڵبژاردن و بەکارهێنانی هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا لە ناوخۆی ڕووسیا و دەرەوەی ڕووسیا.

ئەم خەڵاتە بریتییە لە 1 ملیۆن و 100 هەزار دۆلار کە بە هاوبەشی دەدرێت بە هەردوو ڕۆژنامەوان.

XS
SM
MD
LG